بە هۆی داخستنی ڕێگاوە ١٠ هەزار دەنگدەر ناتوانن لە مەخموور دەنگ بدەن

مەخموور-KDP.info- بە گوێرەی زانیاریی قایقمامیەتی مەخموور بە هۆی ڕێگریی حەشدی شەعبییەوە ١٠ هەزار دەنگدەر نەیانتوانیوە دەنگ بدەن.
قایقمامی مەخموور، ڕزگار مستەفا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "هێزە عێراقییەکان ڕێگەی سەرەکیی هەولێر مەخمووریان داخستووە و بە هۆیەوە ١٠ هەزار دەنگدەر ناتوانن بچنە مەخموور دەنگ بدەن، بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە پارێزگاری نەینەوا بڕیاری داوە ڕێگاکە بکرێتەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی مەخمووریش گوتی، ڕێگاکە دەکەینەوە."
قایمقامی مەخموور دەشڵێت: "هێزە عێراقییەکان ڕێگەی ناحیەی قەراجیان گرتووە و لەوێشەوە بەشێکی زۆری هاووڵاتیان بەو هۆیەوە لە دەنگدان بێبەش بوونە."
قائید میرۆ




