٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەممەد خورشید: هەتا ئێستا لە کەرکووک ڕێژەی بەشداربوون ٢٤% بووە

سەرچاوە: KDP.info
 
کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی  لقی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەێنێت، پرۆسەی دەنگدان لەو شارە پێشێلکاریی زۆری تێدایە و حەشدیش ڕێگرییان لە کوردانی گوندی حەفت‌تەغار کردووە بڕۆنە دەنگدان.
 
محەممەد خورشید به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "لە شاری کەرکووک بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، پرۆسەکە سستە، لە زۆر شوێنی کەرکووکیش درەنگتر لە وادەی دیاریکراو بنکەکان کراونەتەوە، هەروەها لەکارکەوتنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و ناشارەزاییی کارمەندانیش هۆکاری ئەو سستییەن".
 
بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتی ئاشکرای کرد، کەوا ٣٠ بنکەیان وەک نموونە وەرگرتووە و کەمترین هاووڵاتی چوون بەرەو دەنگدان و، گوتیشی: "هەتا ئێستا کە دوانیوەڕۆیە، لەو ٣٠ بنکەی وەکو نموونە وەرمانگرتووە، ڕێژەی بەشداربوون ٢٤%. بووە."
 
خورشید نەیشاردەوە کەوا ڕێژەی بەشداریی گەڕەکە کوردەکان لە پرۆسەی دەنگدان یەکجار کەمە و هۆکارەکەیشی بۆ نیگەرانیی هاووڵاتیانی کوردی ئەو شارە لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەگەڕێتەوە.
 
بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتی ئەوەیشی ئاشکرا کرد، کە لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە هاووڵاتیانی کوردی گوندی حەفت‌تەغار لەوێ نەماون، ئەمڕۆ بە مەبەستی بەشداربوونیان لە داقووقەوە بەرەو ئەوێ چوونەتەوە و حەشدی شەعبی ڕێیان لێ گرتبوون، بەڵام سەعات یەک ڕێگەیان بۆ کردنەوە".
 
 
 
خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار