ھۆشیار زێباری: دەبێ هەوڵی پێکهێنانی حکوومەتێکی ڕێکوپێک بدرێت

ھەولێر -KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێ نوێنەرانی کورد لە بەغدا پەند لە ڕابردوو وەربگرن و ھەموو لایەکیش بەرپرسیارێتیی لەئەستۆ بگرن.
ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دوای بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرینگە بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان، کە دەبێ ھەموو لایەنە کوردستانییەکان بەرپرسیارێتیی لەئەستۆ بگرن، واتە لە ڕابردووی عێراق پەند وەربگرن و، ھەوڵی پێکھێنانی حکوومەتێکی ڕێکوپێک بدرێت و ویستی کورد جێبەجێ بکرێت."
ئەو سەرکردەیەی پارتی ھیوایشی خواست دوای ھەڵبژاردن، ھەموو لایەن و فراکسیۆنە کوردییەکان پێکەوە و بە یەک لیست بەشداریی کۆبوونەوەکانی پێکھێنانی حکوومەتی عێراق بکەن، چونکە بەم شێوەیە دەنگی کورد بەھێزتر دەبێت.
ھەڵکەوت محمد




