٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود ئێزدی: خەڵكی شێخان بە گوڕوتینەوە دێن بۆ دەنگدان

سەرچاوە: KDP.info

 

شێخان-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دەڵێ، خەڵكی شێخان بە گوڕوتینەوە دێنە سەر سنوودەقی دەنگدان، كێشەی وەستانی ئامێرەكانیش چارە كراوە و ئێستا رێژەی دەنگدان زۆر باشە.

مەحموود ئێزدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە دەسپێكی دەنگداندا، تا دوو سەعات كێشەی تەكنیكیی دەنگدان لە ئامێرەكانی دەنگداندا هەبوو، بەڵام بە زوویی كۆمسیۆن كێشەكەی چارە كرد، ئێستا پڕۆسەكە لە شێخان بە شێوەیەكی باش بەڕێوە دەچێ و رێژەی بەشداریكردن بەرزە".

سەبارەت بە دەنگی ئاوارەكانیش لە شارۆچكەی شێخان، مەحموود ئێزدی دەڵێ، كێشەی ئاوارەكان لە ناوەكانیاندا بوو كە بزانن لە كوێ ناویان هەیە، هەندێكیان ناویان لە كەمپێكی دیكە هاتووەتەوە، بەڵام ئەم كێشەیەیش چارە كرا.

 

كــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار