٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە هەورامان، دەستڕێژی گوللـە بەسەر دەنگدەرانی پارتیدا دەكرێ"

سەرچاوە: KDP.info

 

سلێمانی-KDP.info-  بە گوێرەی زانیاریی لیژنەی ناوچەی هەورامانی پارتی، لە شارەدێی بیارەدا ھێزە ئەمنییەكان و پاسەوانی بەرپرسێكی لایەنێكی سیاسیی دیاریكراو، دەستڕێژی گوللـەیان بەسەر دەنگدەرانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كردووە و بنكەیەكی دەنگدانیشیان پەك خست.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ھەورامانی پارتی، یوونس نادر، لە لێدوانێكی تایبەتدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری ناوچەی ھەورامان و شارەدیێ بیارە، كەمێك بەر لە ئێستا ھێزە ئەمنییەكان و پاسەوانی بەرپرسێكی لایەنێكی سیاسیی دیاریكراو، بە كڵاشینكۆف دەستڕێژێكی گوللـەیان بەسەر دەنگدەراندا كردووە، چونكە لەم سنوورەدا ھەمیشە پارتی براوەی یەكەم بووە و لێشاوێكی زۆر لە خەڵكی لە بەردەم ئەو بنكەیەی دەنگدان بوون و بە دڵنیاییەوە دەنگیان بۆ لیستی ١٨٤ـی پارتی دیموكراتی كوردستانە، ئەو لایەنە لەو سنوورەدا ھەوڵی نانەوەی پشێوی دەدات، دەزانن كاتێك تەقە بكرێت، ئافرەتان و  ئەوانەی چاوەڕێی دەنگدانن، بڵاوەی پێ دەكەن و كاریگەریی لەسەر دەنگدەران دەبێت".

نادر گوتیشی، كارەساتەكە لەوەدایە كە چاودێرانی لایەنێكی سیاسی، دەستی نەخوێندەواران دەگرن و دەیانبەنە ژوورە و دەنگەكەیان بۆ حزبەكەیان دەبەن.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ھەورامان، هەروەها ئاماژەیشی دا: "ئەو كارە بە پیلان كراوە و لە دوێنێ شەوەوە كادیرانی ئێمە بە نامەی مۆبایل هەڕەشەیان بۆ دێت، بنكەی ژمارە یەكیش كە زۆرترین دەنگدەری پارتی لێیە، گرفتی زۆری بۆ دروست كراوە، بۆیە بە پیلان ئەو بنكەیەیان پەك خستووە".

 

فایزە كۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار