لە شنگال حەشدی شەعبی بە چەكی قورسەوە چوونەتە نێو بنكەكانی دەنگدانەوە

شنگال-KDP.info- سەرچاوەیەك لە شارۆچكەی شنگال دەڵێ، حەشدی شەعبی لە نێو بنكەكاندا هاتووچۆ دەكەن، بۆ ئەوەی ترس بخەنە نێو دڵی خەڵكەوە و هاووڵاتیان دەنگ بە كاندیدەكانیان بدەن.
ئەو سەرچاوەیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "حەشدی شەعبی و هێزە عیراقییەكان، لە شارۆچكەی شنگال هاتوونەتە نێو بنكەكانی دەنگدانەوە، بەڵام بۆ پاراستنی ئاسایشی پرۆسەكە نەهاتوون، بەڵكوو بۆ ئەوەیە خەڵك بترسێنن تا دەنگ بە كاندیدەكانیان بدەن".
گوتیشی: "حەشدی شەعبی پێشتریش بە خەڵكیان گوتووە، ئەگەر دەنگ بە كاندیدەكانمان نەدەن، ئەوا دواتر گلەیی لە ئێمە نەكەن. ئەمەیش بە ئاشكرا هەڕەشەیە".
حەشدی شەعبی هێزیكی شیعەمەزهەبە و بە فتوای مەرجەعیەتی شیعی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە دامەرزاوە، كە لە ٦٧ فەسیلە پێك دهێت و لە ٢٦ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٦یش، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان لەسەر دا و كردیانە بەشێك لە سیستمی بەرگریی عێراق.
كـــاروان بــــاعەدری




