كۆمسیۆن رێنمایی نوێ لهبارهی دەنگدان بڵاو دەكاتەوە

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی نووسراوێك كە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، هاووڵاتیان دەتوانن بەو پسوولانەی لە كۆمسیۆنیان وەرگرتووە دەنگ بدەن.
هەموو ئەو هاووڵاتیانەی كارتی دەنگدانیان ون بووە و لە كۆمسیۆن بایۆمەترییان ئەنجام داوە و پسولەی ونبوویان پێدراوە، دەتوانن هەر بەو پسوولەیە دەنگ بدەن، بە مەرجێك پسوولەكە ژمارەی تایبەتیی دەنگدەرەكەی لەسەر مابێت و ڕێنمایی و رێكارەكانی كۆمسیۆن جێبەجێ كرابێت. ئەمەش لەپێناو كردنەوەی بوارێكی تر بۆئەوەی زۆرترین هاووڵاتی بتوانن له پرۆسهی دەنگداندا بهشداری بكهن.
سەرباز واحد




