ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال: ئاوارەكان گرفتی دۆزینەوەی ناوەكانیان هەیە

شنگال-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال دەڵێ، ئاوارەكان گرفتی دۆزینەوەی ناوەكانیان هەیە و، نازانن لە كوێ دەنگ بدەن.
وەیس نایف، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان زانیاریی دا، كێشەی هەرە سەرەكیی ئاوارەكان ئەوەیە، ناوەكانیان نەدۆزیوەتەوە و هەندێكیان گواستراونەتەوە بۆ چەند ناوچەیەك، یانیش هەندێكیان لە كەمپەكانن و ناوەكانیان لە دەرەوەی كەمپەكان هاتووەتەوە و نازانن لە كوێ دەنگ بدەن و ناوەكان لە كوێن.
نایف گوتیشی: "خەڵك دەیانەوێت دەنگیان بدەن و بە جۆش و خرٶشەوە سەردانی بنكەكانی دەنگدان دەكەن، بەڵام جگە لە گرفتی لەكاركەوتنی ئامێری دەنگدەران، ئێستا گواستنەوەی ناوی ئاوارەكان بۆ چەند جێگایەك، بووەتە كێشە".
لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، ٣٢٠ لایەنی سیاسی و هاوپەیمان و لیستی هەڵبژاردن هەن، كە دابەش كراوان بەسەر ٨٨ لیستی هەڵبژاردندا و ٢٠٥ كیانی سیاسی و ٢٧ هاوپەیمانیەتی، بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن.
كـــاروان بـــاعەدری




