٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەسەن حەدۆ: كێشەی ئامێره‌كان چارە كرا و هاووڵاتیان بە فراوانی به‌شداری دەنگدان ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

 

چۆمان-KDP.info- بەرپرسی لقی 26ی گوڵان گوتی، لە چۆمان كێشەی لەكاركەوتنی ئامێری دەنگدان چارە كراوە و، هاووڵاتیان بە لێشاو روویان لە بنكەكانی دەنگدان كردووە و دەنگی خۆیان دەدەن.

حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی 26ی گوڵان لە چۆمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "لە سەعات 7ی بەیانییەوە هاووڵاتیانی دەڤەری باڵەكایەتی بە لێشاو روویان لە سندووقەكانی دەنگدان كردووە، بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان بدەن، ئۆمێدێكی زۆریش هەیە ئەنجامێكی باشی هەبێت".

حەدۆ دەشڵێ: "لە چۆمانیش وەكوو شار و شارۆچكەكانی دیكە كێشەی لەكاركەوتنی ئامێری دەنگدان هەبوو، بەڵام دوای پەیوەندیكردن و بەدواداچوون، بەرپرسانی كۆمیسیۆن لە ناوچەكە رایانگەیاند، ئێستا كێشەكە چارە كراوە و ئەو ئامێرانە بە كار كەوتوونەتەوە و هاووڵاتیان بە بێ كێشە دەنگ دەدەن".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار