فەرهاد ئەترووشی: لە دهۆك زۆربەی كێشەی بنكەكانی دەنگدان چارە كران

دهۆك-KDP.info- دوای ئەوەی زیاتر لە ١٠ بنكەی دەنگدان كێشەی تەكنیكییان هەبوو، پارێزگاری دهۆك دەڵێ، تەواوی ئەو كێشانە چارە كراون.
ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك بە گەرموگوڕییەوە چوونە سەر سندووقی دەنگدان، بەڵام ئەوەی كە كێشەی بۆ هاووڵاتیان دروست كرد زیاتر لە 10 بنكە بوو، وەستانی ئامێری دەنگدان بوو، وەك پارێزگاری دهۆك فەرهاد ئەترووشییش رایگەیاند، تەواوی ئەو كێشانەیان چارە كردوون.
ئەترووشی دەشڵێ، بە رێژەی ٩٠% كێشەكان چارە كراون.
لە دەنگدانی گشتییدا لە پاریزگاری دھۆك، ٧١٦ ھەزار كهس مافی دەنگدانیان هەیە.
ھەڵكەوت محەممەد




