كرمانج عەبدوڵڵا: لە مەخموور هێزێكی زۆر كۆ كراوەتەوە و رێگاكان داخراون

مەخموور-KDP.info- بەرپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مەخموور دەڵێ، لە سنووری مەخموور هێزێكی زۆری عێراقی كۆ كراوەتەوە و هەموو رێگاكان داخراون، ئەمەیش وای كردووە، خەڵك نەتوانێ وەك پێویست بەشداری بكات، بەڵام پرۆسەكە بەردەوامە.
كرمانج عەبدوڵڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پرۆسەی دەنگدان لەو شوێنانەی لە دەستەڵاتی حكوومەتی هەرێمن، زۆر باش بەڕێوە دەچێت و هیچ گرفتێك نییە، تەنیا گرفتی تەكنیكیی زۆر هەیە بە هۆی وەستانی ئامێری دەنگدان و ئەگەر بەم شێوە بەردەوام بێت، خەڵكێكی زۆر لە دەنگدان بێبەش دەبن".
عەبدوڵڵا گوتیشی: "لە سنووری مەخموور و قەراج، هێزێكی زۆری عێراقی كۆ كراوەتەوە و هەموو رێگا و كوچە و كۆڵانەكان گیراون، بۆیە خەڵك بە زەحمەت دەچێت بۆ دەنگدان و ترسیان بۆ هانیشتمانیان دروست كردووە، ئەمەیش وای كردووە پرۆسەكە لەوێ بە سستی بەرێوە بچێت، بەڵام سەرەڕای ئەوە، پرۆسەكە بەردەوامە و خەڵك بەشداری دەكەن".
بڵند ئیبراهیم




