٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە بنكەی مەلافەندیی هەولێر دەنگدان بە بێ گرفت بەڕێوە دەچێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی بنكەی دەنگدانی مەلافەندی لە هەولێر دەڵێ، تا ئێستا لە دەنگدان لەم بنكەیەدا هیچ كێشەیەك نییە و بە شێوەیەكی ئارام بەڕێوە دەچێ، تەنیا كێشەیەكی تەكنیكی هەبوو، بەڵام چارە كرا و ئێستا بە بێ گرفت دەنگدان بە ڕێوە دەچێت.

مالیك بەهائەددین، بەرپرسی بنكەی دەنگدانی مەلافەندی لە هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "پرۆسەی دەنگدان زۆر بە هێمنی بەڕێوە دەچێ، خەڵك ڕوو لە بنكەكان دەكەن و ئێمە لە بنكەی مەلافەندی كە شەش وێستگە لە خۆ دەگرێت و 2 هەزار و 606 دەنگدەرمان هەیە، تا ئێستا تەنیا هەندێك حاڵەتی لەكاركەوتنی ئامێری دەنگدانمان هەبووە و بە زوویی چارە كراوە و پرۆسەكەیش ‌بەردەوامە".

بەهائەددین گوتیشی: "پرۆسەكە باش بەڕێوە دەچێت و داواكارین لە هاووڵاتیان كە هەموو زانیاری لەسەر كارتەكەیان هەیە و كەس بە هەڵە نەچێتە بنكەی دیكە، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت".

بەرپرسی بنكەی دەنگدانی مەلافەندی لە هەولێر ئاماژەیشی دا: "هیوادارین خەڵك پەلە بكات بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی دەنگداندا، بۆ ئەوەی دواتر بێبەش نەبن لەو پرۆسەیە، چونكە پرۆسەیەكی گرینگە و پەیوەستە بە ئاییندەی خەڵكی كوردستانەوە".

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار