مەسروور بارزانی: هیوادارم سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بێت

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیوادارم ئەو خوشك و برایانەی متمانەی خەڵك بەدەست دەهێنن پارێزەرێكی سەرسەختی خەڵكی كوردستان بن و پارێزگاری لە مافەكانی هەموو خەڵكی كوردستان بكەن.
مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دوای دەنگدان لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە پیرمام بۆ بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی، هیوادارم ئەو پرۆسەیە بە سەركەوتووی كۆتایی پێبێت و بێكێشە بێت، ئەو خوشك و برایانەی كە متمانەی خەڵك بە دەست دەهێنن، هیوادارم پارێزەرێكی سەرسەختی خەڵكی كوردستان بن و پارێزگاری لە مافەكانی هەموو خەڵكی كوردستان بكەن و هیوادارم سەركەوتێكی گەورە بە دەست بهێنین".
ڕابین شێروانی




