دهۆک..زیاتر لە ٣٠ بنکەی دەنگدان کێشەی وەستانی ئامێر هەیە

دهۆك-KDP.info- به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك گوتی، له دهۆك زیاتر له 30بنكه كێشه‌ی وه‌ستانی ئامێری ده‌نگدانی هه‌یه، گه‌ر كۆمسیۆن به‌په‌له فریا نه‌كه‌ویت كێشه‌كه چاره بكات خه‌ڵكێكی زۆر بێبه‌ش ده‌بێ.
خالید ئه‌حمه‌د، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، لە سنووری دهۆکدا خەڵکی زۆر بەگەرمی روودەکەنە سەر سندوقی دەنگدان، ئەگەر بێت و کێشەی وەستانی ئامێرەکان بە زوویی چارەبکرێن ئەوا چاوەڕێی ئەنجامێکی باش دەکەین.
گوتیشی، زیاتر له30بنكه‌ی ده‌نگدانی كێشه‌ی وه‌ستانی ئامێری ده‌نگدان هه‌یه، بۆیه داواكارین كۆمسیۆن به‌په‌له فریای چاره‌كردنی گرفته‌كان بكه‌وێت، ئه‌گه‌رنا وه‌ك ده‌نگدانی تایبه‌ت خه‌ڵكێكی زۆر بێبه‌ش ده‌بێت له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان، ئه‌گه‌ر ئه‌و گرفته نه‌بێت رێژه‌ی به‌شداریكردن زۆر به‌رز ده‌بێت.
بڵند ئیبراهیم




