٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە 10 ناوەندی دەنگدان لە سنووری قەزای سۆران نەكراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-  لەبەر لە كاركەوتنی ئامێرەكان لە سنووری قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز 10 بنكەی دەنگدان نەكراونەتەوە و هاووڵاتیان چاوەڕوانن بنكەكان بكرێنەوە بۆ ئەوە دەنگ بدەن.

مەغدید عەریف، قایمقامی شارۆچكەی سۆران بە وەكالەت بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، ئەو كێشەیە پێوەندیی بە كۆمیسیۆنەوە هەیە، كۆمیسیۆن لە هەوڵدایە ئەو كێشەیە لە ڕێگەی لیژنەكانی خۆیەوە چارە بكات، ئەو بابەتە پێوەندیی بە ئیدارەوە نییە، بەڵام شتێك پێیوست بكات ئێمە هاوكاریان دەبین و لە هەوڵی چارەكردنی كێشەداین، كە بەردەوام لەگەڵ كۆمیسیۆن لەسەر هێڵین، گرفتی كارنەكردنی ناوەندەكانی دەنگدان هەیە و ئەو كێشەیەش لە هەموو شارۆچكەكانی سنووری سۆران و كوردستان هەیە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ خولی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد شەش هەزار و 986 كاندید لە 320 لیست و كیانی سیاسی، كێبركێ لەسەر 329 كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار