٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شنگال و ناو ئاوارەكان، كێشەی ئامێر هەیە.. سوپا و حه‌شد به‌ نێو شنگالدا ده‌سووڕێنه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info-  فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال رایگەیاند، سه‌ربازانی سوپای عێراق لە نێو بنکەکانی دەنگداندا هاتوچۆ دەكه‌ن و، ترسیان لای خەڵک دروست كردووه‌. بەرپرسی لقی 17ی پارتی ده‌ڵێ، لەناو ئاوارەكاندا و شوێنەكانی دیكە كێشەی لە كاركەوتنی ئامێرەكان و نەكردنەوەی بنكەكانی دەنگدان هەیە و گوتیشی، كە تا ئێستا لە هەندێك شوێن وەكو پێویست تا ئێستا هاووڵاتیان دەنگیان نەداوە، ئێمەش بەردەوام بەدواداچوون دەكەین.

قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی 17ی پارتی لە شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دیاركرد، پرۆسەی هەڵبژاردن لە ناو ئاوارەكان بەڕێوەدەچێت و تا ڕادەیەك باشە، بەڵام لە هەندێك شوێن ئامێرەكان كاریان نەدەكرد، پرۆسەكە بۆ ماوەی سه‌عاتێك دواكەوت، لە هەندێك بنكەش دەرگاكانی بنكەكان زوو نەكرانەوە، ئەوە كێشەنە و تا ئێستا لە هەندێك شوێن چارە نەكراون.''

گوتیشی، لەناو شنگال خەریكی كۆكردنەوەی زانیارین و بەدواداچوون بەردەوامە و دەمانەوێت زۆرترین زانیاری كۆ بكەینەوە، بەڵام ئەكید لەوێش كێشەی ئامێر و نەكردنەوەی بنكەكانی دەنگدان هەیە".


هاوكات قاسم شەشۆ فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال، بە ماڵپەرئ فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''جگە لە سوپای عێراق، حەشدی شەعبییش ساختەکاری کردووە و بەپێی زانیارییەکانمان، عەرەبی سنووری سووریا هێنراون بۆ ئەوەی لە شنگال ده‌نگ بده‌ن.''

وه‌ك شەشۆ گوتی، ئێستا سوپای عێراق به‌ نێو شنگالدا ده‌سوڕێنه‌وه‌ و، مه‌به‌ستیانه‌ خه‌ڵک بترسێنن و دەنگ بە کاندیدی لیستە کوردییەکان نەدەن.

لە سەنتەری قەزای شنگال ٢ بنکە و ٣١ وێستگە هەنە، ٨٩ ویستگە له‌ سنوونێ هەن کە دابەش کراون بەسەر کۆمەڵگەکانی خانەسۆر و دووگرێ و دهۆڵا و بۆڕک و گوهبەل.

ڕابین شێروانی - كـــاروان بــــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار