كۆمسیۆن: كێشەی ئامێرەكان چارە دەكەین.. فۆڕمه‌كه پیس بێ و دوو جار قه‌ڵه‌م به كار بێ، ده‌نگ هه‌ژمار ناكرێ

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێ، ئەو شوێنانەی كێشەی تەكنیكی و ئامێریان هەیە، تیمی تەكنیكیه‌كانی كۆمسیۆن بە زووترین كات كێشەكان چارە دەكەن، ئەگەر كاریش نەكه‌ن ئه‌وا ئامێری یه‌ده‌گ هەیە و لەجێی ئامێرە لەكاركەوتووەكانیان دادەنێن.
(عەلی قادر) بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان تێیدا ئامادە بوو رایگەیاند: "سەرجەم ناوەند و بنكەكانی دەنگدان لە شاری هەولێر كەوتوونەتە كار، هاووڵاتیان بە گوێرەی ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن دەتوانن دەنگ بدەن. ئەو شوێنانەی كێشەی تەكنیكی و ئامێریان هەیە، تیمی تەكنیكیمان هەن و بە زووترین كات كێشەكان چارەسه‌ر دەكەن. ئەگەر كاریش نەكات ئامێری سپێر(یه‌ده‌گ) هەیە و لەجێی ئامێرە لەكاركەوتووەكانیان دادەنێن."
بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەیشی دا: "هاووڵاتی دەبێ دوای خستنە ناوەوەی فۆڕمی دەنگدان، پەنجەی بە رەنگی تایبەت بە دەنگدان بكات، چونكە ئەگەر فۆڕمەكە پیس بێت، دەنگەكە هەژمار ناكرێت. ئەو قەڵەمەشی دەنگی پێدەدرێت دەبێت لە یەكجار زیاتر بەكار نەهێندرێت."
ڕوونیشی كردەوە: "كاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه پرۆسەكە كۆتایی دێت و بە هیچ شێوەیێك پرۆسەكە درێژ ناكرێتەوە. چونكە ئامێرەكان بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لەو كاتەدا لەكار دەوەستن.''
جەختیشی كردەوە: "ئەو ئامارانەی لەسەر دەنگدانی تایبەت بڵاو كراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە و ئاماری كۆمسیۆن نین."
شیاوی باسه، نیگه‌رانیی زۆر هه‌بووه له‌وه‌ی، به هۆی دوو جار به‌كارهێنانه‌وه‌ی قه‌ڵه‌می ده‌نگدانی تایبه‌تدا كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رێوه چوو، زۆرێك له ده‌نگه‌كان قبووڵ نه‌كراون و به سووتاو حیساب كراون.
وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك پێیڕاگه‌یاندین، به‌شێك له ده‌نگده‌ر، كاتێ ده‌یه‌وێ به قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی چوارگۆشه‌یه‌كی دیاریكراو نیشان بكات، كاڵ ده‌رده‌چێ و ده‌كه‌وێته گومانه‌وه، گوایه بۆ دڵنیاییی خۆی جارێكی تریش مۆری لێ ده‌داته‌وه، به‌ڵام كه بوو به دوو جار، ئامێری ده‌نگدانه‌كه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی، كه ئه‌گه‌ر بێت‌و نیشان یان مۆری قه‌ڵه‌مه‌كه كاڵیش ده‌ربچێت، ئه‌وا ئامێره‌كه ده‌یخوێنێته‌وه و دووباره نه‌كرێته‌وه.
سەرباز واحد




