نێچیرڤان بارزانى جه‌ختی له یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان کردەوە

هەولێر-KDP.info- لە یەکەم ساتەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەک یەکەم بەرپرس لە هەرێمی کوردستان دەنگی خۆی خستە نێو سندووقی دەنگدان.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/5/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر، به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
دوای ده‌نگدان، به‌ڕێزیان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له گرینگیی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند "پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق و گه‌لی كوردستان له عێراق و هه‌موو گه‌لانی عێراق، مێژووییه و پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتییه كه له ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه هاووڵاتیانی عێراق به‌گشتی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
هیوادارین خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان زۆر به جددی هه‌موویان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن كه ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر زۆر گرنگه. بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق گرنگه و هیوادارم له‌م ڕۆژه‌دا هه‌رچه‌نده له هه‌ولێر ئێستا بارانیشه، به‌ڵام من هیوادارم ئه‌مه نه‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ن نه‌یێته ده‌نگدان و هیوادارم هه‌موولایه‌ك بچنه سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان، چونكه بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵبژاردنی گرنگن. هیوادارم بۆ هه‌موو عێراق به خێر و خۆشی بگه‌ڕێته‌وه."
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، نێجیرڤان بارزانی گوتی: "سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانین قه‌واره سیاسییه‌كان له عێراق چه‌ند كورسی ده‌هێنن كه ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌مه و هه‌ر لایه‌نێك له عێراق به‌بێ هاوپه‌یمانی ناتوانێت حكوومه‌ت پێكبهێنێت. ئه‌مه ڕوونه و پێمان وا نییه پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا بێت، چونكه عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق دروست بووه و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌یه‌كی وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد پێویسته ڕه‌چاوی پرسی ته‌وافوق بكرێت و به بڕوای ئێمه بێ ته‌وافوق ئه‌سته‌مه حكوومه‌تی داهاتوو بتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت."
"كێشه‌ی ئێمه له به‌غدا مادده‌ی 140 و، چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی داهاته"
ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه تا ئێستا هه‌ن، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد "ئه‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو هه‌م بۆ به‌غدا و هه‌م بۆ ئێمه ئه‌زموونێك بوو، هیوادارم ئه‌م ئه‌زموونه بووبێته هۆكار هه‌ردوولا به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له‌سه‌ر مێزی دانوستان ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن و ماوه‌ی 12 ساڵه بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه، له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوای ئه‌م قۆناغه كه قۆناغێكی ته‌واو نوێیه له عێراقدا و دوای تێشكشانی تیرۆرستانی داعشه، پێویسته زیاتر گرنگی به پرسی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بدرێت و گرنگی به پرسی ئابووری له‌م وڵاته‌دا بدرێت كه چۆن به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت. ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن كه پێویست ده‌كات سه‌قامگیریه‌كی سیاسی له‌م وڵاته‌دا دروست ببێت.
بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌و باوه‌ڕه‌دا نین ئه‌و سه‌قامگیرییه سیاسییه دروست ده‌بێت كه ئه‌وه مه‌رجی یه‌كه‌می هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانی دیكه‌یه، بۆیه هیوادارین ئه‌م چه‌ند ساڵه بۆ هه‌موو لایه‌كمان وانه بێت بۆ ئه‌وه‌ی دابنیشین و كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین."
سه‌باره‌ت به‌و سیستمه نوێیه‌ی كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێ به‌ڕێوه ده‌چێت و خاویی سیسته‌مه‌كه و پێگه‌ی كورد دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراقدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "ئه‌م سیستمه، سیستمێكی نوێیه و له‌وانه‌یه فێربوونی به‌كارهێنانی ئاسان نه‌بێت و خۆشم یه‌كێك له‌وانه بووم، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌ڵێن ئه‌و سیستمه وردتره و هیوادارم به‌و شێوه‌یه بێت و یه‌كه‌مجاره له عێراقدا تاقی ده‌كرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بینیمان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا هه‌موو كه‌سێك نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن كه سیستمه‌كه زۆر به هێواشی به‌ڕیوه چووه. هیوا ده‌خوازین كه گرنگییه‌كی ته‌واو به‌و پرسه بدات و مافی هاووڵاتیان كه مافی خۆیانه بچنه ده‌نگدان، هه‌موو ڕێكارێك بگرنه به‌ر تاكو ئه‌و مافه‌ی خه‌ڵك نه‌فه‌وتێت.
كێشه‌ی ئێمه له به‌غدا پۆست نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی گه‌لی كوردستانه، ئه‌و كێشانه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه. كێشه‌ی ئێمه له به‌غدا كێشه‌ی مادده‌ی 140، چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی داهاته، ئه‌مانه ئه‌و كێشه جیددیانه‌ن كه ده‌بێت ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایان بكه‌ینه‌وه.
وه‌ك به‌شێك له عێراق و هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له عێراقدا، بێگومان مافی خۆمانه هه‌ندێك پۆستمان هه‌بێت، له‌مانه‌ش پۆستی سیادی كه سه‌ركۆمار یه‌كێك له‌و پۆستانه‌یه. به بۆچوونی ئێمه یه‌كێك له‌و پۆستانه ده‌بێت به كورد بدرێت. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه هیوادارم له ناوخۆماندا یه‌كگرتوو بین بۆ هه‌موو شتێك و ئه‌مه مه‌رجی سه‌ركه‌وتنمانه، ئه‌گه‌رنا زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت."
"لە ناوچه دابڕێنراوه‌كان، كورسی بهێنین یان نا، ناوچانەی كێشه‌له‌سه‌رن"
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به له‌ده‌ستدانی ده‌نگه‌كانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "به ڕاستی ئه‌وه هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات و ئێستا زووه بڵێین كه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت و دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دیار ده‌بێت. ئێمه كورسی له‌و ناوچانه بهێنین یان نا، ئه‌و ناوچانه ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌رن و ناوه‌كه‌یان دیاره كه كێشه‌یان له‌سه‌ره. نه ئێمه ده‌توانین ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان له‌و شوێنانه‌دا هه‌بێت و نه به‌غدا. ئه‌مه پێویسی به‌وه‌یه دابنیشین و به‌پێی ده‌ستوور به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه."
"دۆخی كوردستان وا ده‌خوازێت، کۆی لایه‌نه‌كان ستراتیژیه‌تێك دابڕ‌ێژین"
ده‌رباره‌ی دروستكردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی كوردی له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد: "ئێمه پشتئه‌ستوورین به‌و ده‌نگانه‌ی گه‌لی كوردستان كه نوێنه‌ره‌كانی خۆیان پێی دیاره‌ی ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مانی عێراق. تا ئێمه له‌و وڵاته‌دا بین كه پێی ده‌ڵێن عێراق، پێویست ده‌كات به‌شدارییه‌كی كارا و جددیمان هه‌بێت له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا لایه‌نه‌كان كردیانه سه‌ر یه‌كتری، دوای ئه‌مڕۆ قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكردووه، ئه‌م قۆناغه به‌تایبه‌تی له كوردستاندا وا ده‌خوازێت به‌په‌له هه‌موو لایه‌نه‌كان بێ جیاوازی دابنیشین و ستراتیژیه‌تێك دابڕ‌ێژین بۆ چۆنیه‌تیی كاركردنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر نا به په‌رته‌وازه‌یی بچینه به‌غدا و هه‌ریه‌ك به دوو كورسی، یان چوار كورسی، یان چه‌ند كورسیه‌ك بێت، ناتوانین ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌نجامی بده‌ین.
ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌نجا تا شه‌ست و شه‌ست و پێنج كه‌متر یان زیاتر بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه یه‌كگرتوو بن ده‌توانن كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆریان هه‌بێت له به‌غدا، ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بن وه‌ك كوتله‌یه‌ك له‌وێ، بێگومان ناتوانن هیچ شێتك له‌سه‌ر ئه‌و شتانه زیاد بكه‌ن كه تا ئیستا له به‌غدا هه‌بووه. من له قسه‌كانی خۆم له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئێمه ئاماده‌ین به‌په‌له ئه‌و دانیشتنه ئه‌نجام بده‌ین بێ ئه‌وه‌ی ده‌فته‌ری كۆن هه‌ڵده‌ینه‌وه كه چی كراوه و كێ چی كردووه، ئاماده‌ین به‌و شێوه‌یه ده‌ستپێبكه‌ین و هه‌ر ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ش بگه‌ڕێینه‌وه به‌غدا."
"بەشداریکردنمان لە پێناو چارەکردنی کێشەکانمانە بەپێی دەستوور"
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا دوای بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە بەشداریی کورد لە پرۆسەی سیاسی لە عێراقی تازەی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس کرد، بەو هیوایەی بتوانن بەشدار بن لە بنیادنانەوەی وڵات، لەکاتێکدا کورد خاوەنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو و هەموو شتێکی خۆیان هەبوو، هەرچەند ئەندام نەبوون لە یووئێن.
لەوبارەیەوە گوتی: "بەو هیوایە گەڕاینەوە بۆ عێراق کە عێراقێکی نوێیە. دوای نووسینەوەی دەستوور پێمان وابوو قۆناغێکی نوێ لەم وڵاتە دەستپێدەکاتەوە بۆ هەموو پێکهاتەکان، نەک تەنیا بۆ کورد."
سەرۆکوەزیران نیگەران بوو لەوەی ڕەوشەکە وا دەرنەچوو کە خەڵکی کوردستان دەیویست. دەربارەی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراقیش، ئاماژەی بەو کەسانە کرد کە لە پرۆسەکەدا بەشدار بوون و بەڵێنی جێبەجێکردنیان بە کورد دابوو لەگەڵ جەختکردنەوەی وڵاتانی دەرەوە لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور.
سەرۆکوەزیران خواستی کوردستانی دووپات کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئێستا داوای خەڵکی کوردستان جێبەجێکردنی دەستوور بووە وەک ئەوەی کە هەیە. نێچیرڤان بارزانی ئەوەی بە ئەزموونێک بۆ هەولێر و بەغدا لەقەڵەم دا بۆ ئەوەی هەردوولا سوود لەو ئەزمەوونە ببینن و بە عەقڵێکی کراوە باس لەوە بکەن کە کێشەکان لە چوارچێوەی عێراق و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن. هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمە بەو هیوایە بەشداریمان کردووە و دەمانەوێ زۆر بە جیددی بەشدار بین لە حکوومەتی داهاتووی عێراقدا و بتوانین کێشەکانمان بە پێی دەستوور چارەسەر بکەین."
"دەبێ حکوومەتی داهاتووی عێراق لەسەر بنەمای تەوافوق بێت"
نێچیرڤان بارزانی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بۆ بەشداریی چالاک‌تر له ده‌نگدان، گوتی: "بۆ ئێمە وەک هەرێمی کوردستان زۆر گرینگە بەشدارییەکی کارا بکەن و بچن بەرەو سندووقی دەنگدان و دەنگ بدەن. دەنگدان بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا زۆر گرینگە و نابێ ئەو دەرفەتە بۆ کەس لە دەست بدەین و دوودڵ بین، ئەوە بۆ خۆمانە دەکەین."
سەبارەت بە هەڵوێستی کورد لەسەر پێکهاتەی داهاتووی حکوومەتی عێراق، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ حکوومەتی داهاتووی عێراق لەسەر بنەمای تەوافوق بێت و هەندێ شتی بنەڕەتی هەیە دەبێ ڕەچاو بکرێت. ئەوەشی گوت کە لە دەستووری عێراقدا کورد و عەرەب وەک شەریک و هاوبەش لەم وڵاتەدا پێناسە کراوە، کورد پێکهاتەیەکی سەرەکیی ئەم وڵاتەیە و دەبێ ڕه‌چاو بکرێت و لایەنەکانی دیکەش دەبێ ڕه‌چاو بکرێن. بۆیە بە پێویستی زانی دیسانەوە تەوافوقێک هەبێ لە شێوەی پێکهاتەی حکوومەتی ئایندە لە بەغدا.
ده‌رباره‌ى سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراقیش، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەتی کردەوە هەرێمی کوردستان لەگەڵ شه‌خس مامەڵە بکات، بۆیە گوتی: "ئێمە بەپێی بەرنامە لەگەڵیان ڕێک دەکەوین، لەم هەڵبژاردنەشدا کەس ناتوانێ بە تەنیا ئەو ژمارە کورسییانە بهێنێ بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بۆیە ناچار دەبێ لەگەڵ لایەنی دیکە ڕێککەوتن بکات."
هەروەها گوتى: "ئێمە وەک کورد داواکارییەکانمان بخەینە بەر دەستی ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوپەیمانی لەگەڵ بکەین لەسەر بنەمای بەرنامەیەک، نەک لەسەر بنەمای شەخش کە کێ دەبێ، چونکە شەخس دێ و دەڕوا و ئەم وڵاتە دەمێنێ، پێویستە ئەوە بەپێی بەرنامەیەک بێت."
هیوایشی خواست ئەمجارەیان کورد بەپێی بەرنامەیەک و وادەیەکی دیاریکراو بتوانێ کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات و ئەوەی بە قازانجی هەموو عێراق دانا و پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە "بەبێ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، عێراق ناتوانێ سەقامگیری تێدا هەبێت، لەبەر ئەوە لە جیاتی ئەوەی شەڕ لەگەڵ یەکتر بکەین و سوور بین کە مافی یەکتر نەدەین، باشتر وایە دابنیشین و کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەین."
"ڕێککەوتنی نیوان هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچەوە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت"
سەبارەت بەوەی کە ئایا دوای هاتنەسەرکاری حکوومەتی تازە لە عێراق، ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەتایبەت لەسەر پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەک خۆی دەمێنێ و بەردەوام دەبێت؟، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئەو ڕێککەوتنە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت، وەک ئەوەی کە هەیە. لەگەڵ سەرۆکوەزیران چۆن ڕێککەوتنمان کردووە، بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ دەبێت."






