هەولێر؛ بەهۆی كارنەكردنی ئامێرەوه، لە چەندین بنكە پرۆسەی دەنگدان پەكی كەوتووە

هەولێر-KDP.info- بەهۆی كارنەكردنی ئامێرەوه، لە چەندین بنكەی شاری هەولێر پرۆسەی دەنگدان بەڕێوە نەچووە. هاووڵاتیانیش رەخنەی زۆریان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەیە.
سه‌عات 7ـی ئەمڕۆ 12ـی ئایار، دەنگدان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێكرد و، دەرگای بنكەكان بە ڕووی دەنگدەراندا كرانەوە. بەڵام تائێستا لە چەندین بنكەی شاری هەولێر، ئامێرەكانی دەنگدان نەكەوتوونەتە كار. لەكاتێكدا بەگوێرەی ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن دەبوو سه‌عات حەوتی بەیانی پرۆسەی دەنگدان دەستی پێكردبا.
بنكه‌ی ده‌نگدان كه له قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانییه له له‌سه‌ر شه‌قامی ١٠٠مه‌تریی شاری هه‌ولێر، له ماوه‌ی سه‌عاتی یه‌كه‌می كردنه‌وه‌ی بنكه‌كه‌د به ڕووی هاووڵاتیان، به هۆی له‌كاركه‌وتنی هه‌ر هه‌شت ئامێره‌كه‌ی هه‌شت وێستگه‌كه، كه‌س نه‌یتوانیوه ده‌نگ بدات.
له‌و بنكه‌یه‌دا نزیكه‌ی ٤هه‌زار كه‌س بۆیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام به هۆی له‌كاركه‌وتنی ئامێره‌كانه‌وه، نیگه‌رانیی زۆر لای ده‌نگده‌ر دروست بووه و، هه‌ندێكیان كه تا ساتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زیاتر له سه‌عات و نیوێكه نۆره‌ین گرتووه و هێشتا ده‌نگیان نه‌داوه، نیگه‌رن بوونه.
جێی ئاماژەیە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا كە ئەمڕۆ ئەنجام ده‌درێ، ٣٢٠ لایەنی سیاسی و هاوپەیمان و لیستی هەڵبژاردن هەن، كە دابەش كراوان بەسەر ٨٨ لیستی هەلبژاردن و ٢٠٥ كیانی سیاسی و ٢٧ هاوپەیمانیەتی هەلبژاردن.
سەرباز واحد




