ده‌نگدان ده‌ستى پێ كرد

هه‌ولێر-KDP.info- كه‌مێك پێش ئێستا، له ته‌واوى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، وێستگه‌كان به ڕووى ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه و ده‌نگدان دیاریكردنی كاندید و لیست ده‌ستى پێ كرد.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەم هەڵبژاردنەى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، ٢٤،٣٤٩٣٥٧ کەس مافی دەنگدانیان هه‌یه كه لە ٨،٩٥٩ بنکە و ٥٥،٢٣٢ وێستگەدا ده‌توانن دەنگ بده‌ن.
له هه‌رێمى كوردستانیش، 3 ملیۆن و 144 هه‌زار و 730 ده‌نگده‌ر، دابه‌ش بوونه به‌سه‌ر هه‌زار و 257 بنكه و 7 هه‌زارو175 وێستگه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
پارێزگای هەولێر، یەک ملیۆن و ١٢٣ هەزار و ٢١٩ ده‌نگده‌ر مافی دەنگدانیان هەیە و بەسەر 4٩٨ بنکە و 2564 وێستگه‌دا دابەش بوون.
پارێزگای سلێمانی، یەک ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٢١١ ده‌نگده‌ر مافی دەنگدانیان هەیە و، بەسەر ٥٠٣ بنکە و 2947 ویستگه‌دا دابەش بوون.
لە پارێزگای دهۆکیش، ٧١٦ هەزار و ٣٠٠ ده‌نگده‌ر مافی دەنگدانیان هەیە و بەسەر ٢٥٦ بنکە و 1664 وێستگه‌دا دابەش بوون.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، زیاتر لە ٤٠٠٠ هەزار راگەیاندکار و رۆژنامەنووس لە سەرجەم رۆژنامە و کەناڵ و ئاژانسەکان، هەڵبژاردنەکە رووماڵ دەکەن، هەروەها ١٣٣٤١٥ کەس وەک چاودێری لایەنە سیاسییەکانن و ٧٤٦٤٦ کەس چاودێری ناوخۆیین و ٩٦٣ کەس چاودێری نێودەوڵەتیین و ٣٢٩ راگەیاندنی نێودەوڵەتییش به‌شدارن.
جێی ئاماژەیە، بۆ ئه‌م خوولی چواره‌مه‌ی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، ٣٢٠ لایەنی سیاسی و هاوپەیمان و لیست هەن، کە دابەش کراوان بەسەر ٨٨ لیستی هەڵبژاردن و ٢٠٥ کیانی سیاسی و ٢٧ هاوپەیمانیەتی هەڵبژاردن و، كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ٣٢٩ کورسیی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
نەشوان بەرزنجی




