ئاوا هه‌ڕه‌شه له پارتییه‌كانی هه‌ورامان كراوه: ''بۆت نییه بێیت بۆ ده‌نگدان''

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌عات ٩:٣٠ی ئه‌مشه‌و، له‌لایه‌ن ژماره مۆبایلێكی ئاسیاوه به نامه و ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه له كادیرانی پارتی له شاره‌دێی بیاره كراوه و، له كۆی نامه‌كاندا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه نابێت پارتییه‌كان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن.
یوونس نادر، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن ژماره مۆبایلێكی ئاسیاوه مه‌سج بۆ خۆم و هه‌ڤاڵانم هاتووه و جیا له هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن، سوكایه‌تیی به خێزانه‌كانیشمان ده‌كه‌ن. له نامه‌كاندا نووسراوه كه نابێت بڕۆینه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، هاوكات بریكاریش نه‌نێرینه بنكه‌كانی ده‌نگدان".
ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه نامه‌كه‌ی بۆ به‌رپرسی ناوچه‌ی هه‌ورامان ناردووه له لای ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان پارێزراوه، كه تێیدا جیا له هه‌ڕه‌شه، سوكایه‌تییش به خانه‌واده‌یان كراوه.
یوونس نادر گوتیشی: "ناردنی مه‌سج بۆ خۆم و كادیر و بریكاره‌كانمان دیاره كه به‌رنامه بۆ دانراو و زۆر ڕێكخراوه، چونكه له سه‌عات ٩:٣٠ خوله‌كی شه‌و مه‌سجه‌كان بۆ ته‌واوی هه‌ڤاڵانمان نێردراون.''
نادر زانیاریی زیاتری دا و ده‌ڵێت "له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه نزیكی كادیرانمانن له شاره‌دێی بیاره، پێیان ڕاگه‌یاندوون ڕۆژی ده‌نگدان تا سه‌عات 11 مه‌یه‌نه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و گوتاایه‌نه وه‌ك دۆستێك پێتان ده‌ڵێین. هه‌ڵبه‌ت ئێمه پێمان وایه ئه‌مه هه‌وڵێك بێ گرفت دروستكردن له بنكه‌كانی ده‌نگدان و ئامێره‌كانی ده‌نگدان و جه‌ماوه‌ری پارتیی لێ بێبه‌ش بكرێ''، گوتیشی ''هێزێكی ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كه‌ش هێنراونه‌ته شاره‌دیێی بیاره".
به‌رپرسی ناوچه‌ی هه‌ورامانی پارتی هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ڕه‌شه‌كاران ده‌زانن كه سه‌داسه‌د پارتی براوه‌ی یه‌كه‌می شاره‌دێی بیاره ده‌بێت، بۆیه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن.
گوتیشی: "ئێمه ته‌واوی ئاماده‌كاریمان كردووه و هیچ هه‌ڕه‌شه و چاوسووركردنه‌وه‌یه‌ك ناتوانێت ساردمان كاته‌وه له خه‌بات بۆ سه‌رخستنی لیستی 184ـی پارتیمان.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




