٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نه‌جات حه‌سه‌ن: له ‌سنووری ڕانیه‌ خه‌ڵكێكی زۆر له ‌ده‌نگدان بێبه‌ش بوون

سەرچاوە: KDP.info

رانیه ‌-KDP.info- به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕانیه‌ گوتی، له‌ سنووری ئێمه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئامێره‌كانی ده‌نگدان وه‌كو پێویست كاریان نه‌ده‌كرد، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌ خه‌ڵكی خۆی ده‌خسته‌ پێش و ده‌نگیان ده‌دا و خه‌ڵكی دیكه‌ش له‌ ده‌نگدان بێبه‌ش بوون، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش وای كرد خه‌ڵكێكی زۆر بێبه‌ش بێت له‌ ده‌نگدان.

ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له ‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو و گله‌ییه‌كی زۆر كرا له‌وه‌ی كه‌ له‌ سنووری سلێمانی ساخته‌كاری ئه‌نجام دراوه‌ و ڕێگریش له ‌پاسه‌وانانی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه‌ ده‌نگی خۆیان بده‌ن و كه‌موكووڕیی زۆریش له ‌ئامیری ده‌نگدان هه‌بووه‌.

به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕانیه‌، نه‌جات حه‌سه‌ن، به ‌ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "من هه‌ر له ‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌كەوە‌ زانیم كه‌ ساخته‌كاری هه‌یه‌ و كه‌موكووڕیی زۆریش له‌ ئامێری ده‌نگدان هه‌بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد ژمارەیەک لە کەسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خه‌ڵكی خۆی ده‌برد ده‌نگی پێ ده‌دا و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش دوا كه‌وتن و نه‌یانتوانی ده‌نگی خۆیان بده‌ن و له ‌سنووری سلێمانیش زیاتر ئه‌وكێشه‌یه‌ ڕووی دا."

نه‌جات حه‌سه‌ن گوتی: "له‌ سنووری ئێمه‌ش كاتێك ئامێره‌كانی ده‌نگدان وه‌ستاون خه‌تیان له‌ ناوه‌كان داوه‌ و كارتیان لێ وه‌رگرتوون و ده‌نگی خۆیان داوه‌، له‌ سنووری سلێمانیش ڕێگری له‌ پاسه‌وانی باره‌گاكانی پارتی كراوه‌."

نه‌جات حه‌سه‌ن گوتیشی: "خه‌ڵكێكی زۆر نه‌یتوانیووه‌ ده‌نگی خۆی بدات و پرۆسه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ كۆتایی پێ هات، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی زۆری لای خه‌ڵك دروست كردووه‌."

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار