به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌قای بیاره: ده‌نگم بۆ ئه‌و حیزبه‌یه ئاوه‌دانی و ئاسیشی بۆ وڵاته‌كه‌م دابین كردووه

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- مامۆستا فاخیر شه‌قڵاوایی به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌قای بیاره ده‌ڵێت، هاووڵاتیانی كوردستان ده‌زانن ئه‌وه كام حیزب بووه كوردستانی ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه و سینگی كردووه‌ته قه‌ڵغان بۆ به‌رگری له كوردستان له‌به‌رده‌م دووژماندا.
وه‌كچۆن ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ خوولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌برێ، ڕۆژی شه‌ممه‌ی دابێ، له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هاووڵاتیان ده‌ڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
مامۆستایی ئایینی فاخیر شه‌قڵاوایی كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌قای بیاره‌یه، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "داوا له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌م ڕۆژی 12/5 بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بده‌ن به‌و لایه‌نه‌ی كه ئاوه‌دانی و ئاسایشی بۆ كوردستان فه‌راهه‌م كردووه، بڕۆن و له ڕێگه‌ی نووكی قه‌له‌مه‌كانتانه‌وه ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌تان زامن بكه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌قای بیاره‌یه ئاماژه به كاروكرده‌وه‌كانی پارتی گوتیشی: "من ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كوردستان‌م هه‌ڵسه‌نگاندوون، ئینجا بڕیاری خۆمم داوه كه ده‌نگ به‌و لایه‌نه بده‌م كاروانی ئاوه‌دانی و ئاسایشی بۆ كوردستانه‌كه‌مانی دابین كردووه، ئه‌و هێزه‌ی كه بووه‌ته قه‌ڵغانی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستی دووژمنه‌كانمان و، زۆر به قه‌ناعه‌ته‌وه ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگی پێده‌ده‌م".
ئه‌و گوتیشی، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له 18 ساڵیدا بێت، ده‌زانێت ئه‌و حیزب و سه‌ركردانه كێن كه توانیویانه زۆر به باشی وڵاته‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه وه سینگی خۆیان بكه‌نه قه‌ڵغان بۆ ڕێگه‌نه‌دان به دوژمن یه‌ك بست بێته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند مه‌لایه‌ك به مه‌به‌ست، باس له حه‌ڵاڵی و حه‌رامیی ده‌نگدان ده‌كه‌ن، ئه‌و مامۆستا ئایینی و به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌قای بیاره‌وه گوتی، ''هه‌ر مه‌لایه‌ك باس له‌وه بكات كه ده‌نگدان به فڵان حیزب حه‌رامه و به فڵان حیزب حه‌ڵاڵه، فتوایه‌كی هه‌ڵه‌یه، چونكه ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌یه تۆ كه‌سانێك هه‌ڵبژێری نوێنه‌رایه‌تیت بكات و به ئامانه‌ته‌وه متمانه‌ی ده‌نگده‌ر بپارێزێ، ئیدی هیچ پێوه‌ندێكی به ئیسلامی و عیلمانییه‌وه نییه.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




