عەبدولخالق تەڵعەت: ئامێرهكان بهوشێوهیه بن، له دهنگدانی گشتیدا خهڵك بێبهش دهبن

ھەولێر-KDP.info- ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان عەبدولخالق تەڵعەت رایدەگەیێنێت، كەوا بە هۆی لەكاركەوتنی ئامێری دەنگدانی هەندێ بنكەوە قەرەباڵغی دروست بووە و بووهته هۆی بێتاقەتیی دەنگدەران و دروستكردنی كێشەی رۆیشتنی وەخت، به پێویستیشی زانی، ئەو كێشەیە بۆ رۆژی شەممە و دەنگدانی گشتی چارە بكرێت.
له دهنگدانی ئهمڕۆدا، ٩١ هەزار كەس لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس و پێشمەرگە لە ٤٥ بنكەی هەولێر و دەوروبەری دەنگ دەدەن.
ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان و لیژنەی ئەمنیی هەولێر، لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: "لە رووی ئەمنییەوە له ههولێر هیچ كێشەیەك دروست نەبووە.''
بەپێی ڕێنماییهكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، سەعات ٦ی ئێوارە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە بەغداوە لە كار دەخرێن و پێویستە كۆتایی بە پرۆسەی دەنگدان بهێندرێت، بەڵام دروستبوونی كێشەی لەكاركەوتنی ئامێری دەنگدانی هەندێ لە بنكەكان، وا دەكات لە كاتی پرۆسەكە بڕوات بێ ئەوەی دەنگ درابێت، لەو بارەوەیە عەبدولخالق تەڵعەت گوتی: "هیچ بڕیارێك تا ئێستا نییە كە وەك قەرەبوو وادەی پڕۆسەكە درێژ بكرێتەوە، بۆ ئەمڕۆیش هیچ كێشەمان نابێت و هەمووان لە هێزە ئەمنییەكان دەتوانن دەنگ بدەن''، بهڵئم مەترسیی خۆی بۆ دەنگدانی گشتی لە رۆژی شەممەدا نەشاردەوە و گوتی، ''ئەگەر ئامێرەكان بەو شێوەیە لە كار بكەون، رەنگە زۆر كەس پێڕانەگەن دەنگ بدەن.''
ئهو ڕوونی كردهوه، ''هەر دەنگدەرێك ٥ خولەكی پێ دەچێت، تاوەكو دەنگ دەدات. بۆیه پێویسته بە هەموو لایەك رێگەچارەیەك بدۆزنەوە.''
لەبارەی درێژكردنەوەی وادەی دەنگدانیش بە هۆی لەكاركەوتنی ئامێرەكان، گوتی: "دەبێت كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەو بڕیارە بدات و بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا گشتگیری بكات".
خێڵان بەختیار




