حەشدی شەعبی لە شنگال ڕێگا نادات لایەنگرانی پارتی دەنگ بدەن
__2018_05_10_h16m0s47__ER.jpg)
شنگال-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەییی پێشمەرگەی شنگال ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی لە ترسی بەهێزبوونی پارتی لە شنگال ڕێگا نادات دەنگدەرانی پارتی دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن.
قاسم شەشۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای شنگال ڕێگا نادات لایەنگرانی پارتی دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەن و ترسیان لە بەهێزبوونی پارتییە، چونکە دەزانن سەنگی پارتی بەهێزە و هێشتا خەڵک لەگەڵ پارتییە و دەنگی پێ دەدەن."
شەشۆ ئاماژەیشی دا: "حەشدی شەعبی لە قەزای شنگال گوشار لە هاووڵاتیان دەکات، دەبێ دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن و هەڕەشە لە خەڵکی دەکەن، چونکە دەزانن خەڵک بڕوایان پێیان نییە و دەنگ بە کاندیدەکانیان نادەن و خەڵک ئاواتەخوازن ئەوان لە شنگال دەربکەون."
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتیشی: "جگە لە هەموو ئەم گوشارانە دەچنە سنووری سووریا و عەرەبەکان دێننە سەر سندووقەکان و سەختەکاری دەکەن."
کــــاروان بـــاعەدری




