پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی حاجی مامە خدر زودی دەکات

بەرێزان خانەوادەی حاجی مامە خدر زودی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كادیر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، ئەندامی لیژنەی دەزگای ئەیلول لە پشدەر و بیتوێن، تێكۆشەر و نیشتمان پەروەر (حاجی مامە خدر زودی)مان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواكارین دوا ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




