سلێمانی، ڕێ نادرێت پێشمه‌رگه و پۆلیس و لایه‌نگرانی پارتی ده‌نگ بده‌ن

سلێمانی-KDP.info- له پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌وه كه پاسه‌وانیی بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هێزێكی دیكه كه براونه‌ته به‌رده‌م بنكه‌كان، ڕێگه له پێشمه‌رگه و پۆلیسی پارتی ده‌گرن ده‌نگ بده‌ن، هێرشیان ده‌كه‌نه‌سه‌ر كاتێك ده‌یانه‌وێت بڕۆن ده‌نگی خۆیان به لیستی 184ـی پارتی بده‌ن.
سه‌یوان نامیق ئه‌سكه‌نده‌ر، پێشمه‌رگه‌ی پارتی له سلێمانی كه له قوتابخانه‌ی ڕووناكیی به‌كره‌جۆ ده‌نگ له چاوه‌ڕوانیی ده‌نگدان بوو، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه به‌رده‌م مه‌كته‌بی ڕووناكییان گرتووه له به‌كره‌جۆ، ڕێگه ناده‌ن پێشمه‌رگاكانی پارتی بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بده‌ن".
سه‌یوان نامیق گوتیشی: "ئه‌و هێزه‌ی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتیی عه‌میدێك و كه‌سێك به ناوی حه‌مه‌سه‌وز به‌رده‌م درگای مه‌كته‌به‌كه‌یان گرتووه، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی كه سه‌ره‌ی دێت بڕواته ژووره‌وه بۆ ده‌نگدان، ده‌یگه‌ڕێنه‌وه. چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئێمه خۆیان به هه‌واداری یه‌كێتی ناساندووه ئینجا توانیوانه ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه خۆیان ده‌ینناسن ڕێگه ناده‌ن بڕۆنه ناو قوتابخانه‌كه‌وه.''
سه‌یوان جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه‌له چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی دراوه و ڕۆژنامه‌نووسێكی كه‌ناڵی كوردستان تی ڤییش له‌و لێدانه بێبه‌ش نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه پارتین و یان هه‌واداری پارتین، ناویان له‌و مه‌كته‌به هاتووه‌ته‌وه كه ڕێوشوێنی تووندی بۆ گیراوه‌ته به‌ر تا له ده‌نگدان بێبه‌ش بكرێن.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




