ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له دهۆك ده‌درێنه پاڵ پارتی، ڕاست ده‌رنه‌چوون

دهۆك-KDP.info- به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك گوتی، هه‌ندێك لایه‌ن وه‌ك به‌شێك له پڕۆپاگنده، تۆمه‌تیان بۆ پارتی دروست كردبوو و سكاڵایان له‌سه‌ری تۆمار كردبوو، به دیكۆمێنت وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ئه‌وه‌یان بڵاو كردۆته‌وه كه گوایه پارتی پێشێلكاری له سنووری دهۆك ئه‌نجام داوه و له كۆمسیۆن سكاڵایان تۆمار كردووه، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، كه به به‌ڵگه و دیكۆمێنت وه‌ڵامی سكاڵاكانیان داوه‌ته‌وه.
خالید ئه‌حمه‌د، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن دژی یه‌كێك كاری كردبێت، ئه‌وا دژی پارتی كاری كردووه؛ به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژوه‌ندیی پارتی كاری نه‌كردووه و به‌ڵكوو زۆر ماندووی كردووین، ره‌نگه ده‌نگده‌رێكی زۆری ئێمه بێبه‌ش بن له ده‌نگدان.''
خالید ئه‌حمه‌د گوتیشی، ئه‌وانه‌ی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پارتی، ئه‌و لایه‌نه لاوازانه‌ن كه جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆیان نییه، بۆیه تۆمه‌ت بۆ پارتی دروست ده‌كه‌ن.''
باسی له‌وه‌ش كرد، چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر پارتی تۆمار كرابوون، به‌ڵام ئێمه به دیكۆمێنت وه‌ڵامی هه‌موو سكاڵاكانمان داوه‌ته‌وه و چونكه هیچ پێشێلكاریمان نه‌كردووه، له به‌رژوه‌ندیی ئێمه یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه و سه‌لماندمان ئه‌و تۆمه‌تانه راست نین.''
بڵند ئیبراهیم




