مه‌نسوور بارزانی بۆ پێشمەرگە: دەنگ بەو لایەنە بدەن متمانەتان پێیەتی

هەولێر-KDP.info- مه‌نسوور بارزانی فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی گوڵان، داوای له هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كورستان كرد بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و بە ده‌نگدانیان ڕای خۆیان دەرببڕن.
پاش دەنگدانی لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدانی تایبەت بە هێزە ئەمنییەکاندا، مه‌نسوور بارزانی بۆ میدیاكان داوایشی كرد، بۆ به‌فیڕۆنه‌چوونی خوێنی شه‌هیدانی كوردستان، پێویسته هه‌مووان ده‌نگ به‌و لیست و به‌ربژێرانه بده‌ن كه متمانه‌یان پێیان هه‌یه.
هیواشی خواست دوای پرۆسه‌كه لایه‌نه كوردستانییه‌كان پێكه‌وه له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق كار بۆ مافه به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
مه‌نسوور بارزانی له باره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ڵێت: "پێشمه‌رگه ئازاده ده‌نگ به كام لایه‌ن ده‌دات"، ده‌شڵێت: "پێشمه‌رگه ده‌زانێت كام لایه‌ن به‌رگریی له خاكی كوردستان كردووه".




