٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هه‌ولێر.. ئه‌مڕۆ پارتی دوا قسەی بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، له‌ پاركی شانه‌ده‌ر ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ لە كۆتا ڕۆژی ھەڵبژاردنەكاندا، گردبوونەوەیەكی جەماوەریی گەورە لە بەردەم پاركی شانەدەر لە ھەولێری پایتەختدا ئەنجام دەدات.

لە كۆتا ڕۆژی بانگەشەی ھەڵبژاردنەكاندا بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەردەم پاركی شانەدەر لە ھەولێر، گردبوونەوەیەكی گەورەی جەماوەری ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ  پێنجشەممە ١٠ی ٥ی ٢٠١٨، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ھەرێمی كوردستان و عێراق دەستی پێكرد و، تاوەكو كاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

ھێزەكانی پێشمەرگە، ناوخۆ، ئاساییش، فەرمانبەرانی نەخۆشخانەكان، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە.

ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە ھەرێمی كوردستاندا، ٢٤٧ ھەزار و ٤٢٢ ھەزار دەنگدەرە و لە ٩٩ بنكەی دەنگدان دەنگ دەدەن. لە ھەولێری پایتەختیش ١١٤ ھەزار و ١٧٢ دەنگدەری تایبەت ھەن كە لە ٤٥ بنكە دەنگ دەدەن.

١٢ی ٥ی ٢٠١٨ـیش دەنگدانی گشتی و سەرتاسەری لە ھەرێمی كوردستان و عێراق دەست پێدەكات و، ئەمڕۆیش دواوادە دەبێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەكان.

پەیوەست بەمە، بەرپرسی لقی دووی پارتی، ئەحمەد كانی، لە لێدوانێكی تایبەتدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كاتژمێر ٤ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ھەولێری پایتەخت و دروست لە بەردەم پاركی شانەدەردا، پارتی لە كۆتا ڕۆژی بانگەشەكانی ھەڵبژاردندا بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، قسەی كۆتایی خۆی دەكات و بەڵێنی پەیڕەو و پڕۆگرام و بەرنامەكانی بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە."

یەكێك لە كارنامەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو خاڵەیە كە دەڵێت: "بۆ كوردستانێكی بەھێز و یەكگرتوو، دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن بە ژمارەی ١٨٤".

كانی، گوتیشی: "بەرنامەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارن، سەرەتا داواكردنی دەستكەوتی زیاترە بۆ ھاونیشتیمانیان، كە تاكە لایەنی سیاسی بووین لە بانگەشەكانی ھەڵبژاردندا، جگە لە شیكردنەوەی كارنامەی پارتی بۆ ھاونیشتیمانیان و بەڵێنی كاركردنێكی دڵسۆزانە لە بەغدا و ھەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكان، هیچی دیكەمان نەكرد".

ئەو گوتی: "بینرا تەواوی لایەنە سیاسییەكانی تر ئەوەندەی باسی نێو كوردستانیان كرد، وەك بڵێی ھەڵبژاردنەكە بۆ پەرلەمانی كوردستان بێ و جگە لە تۆمەتبەخشینەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و بەڵێنی زەق و خەیاڵی، چیتری لێ نەبینرا، بۆیە سەركەوتن بۆ پارتی و كاندیدەكانییەتی و، زۆرترین دەنگی هاونیشتمانیان بە دەست دێنن."

 

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار