چه‌كدارانى هێزى به‌در، كاندیدێكى پارتییان له خانه‌قین بریندار كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌م به‌یانیی پێنجشه‌ممه‌یه و له ڕێگاى خانه‌قین - سه‌عدیه، عیرفان سه‌عدوڵڵا كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پارێزگاى دیالا، له‌لایه‌ن هێزێكى چه‌كدارى میلیشیاكانى به‌دری سه‌ر به هادی عامرییەوە هێرشى ده‌كرێته سه‌ری و بریندار ده‌كرێت.
عیرفان سه‌عدوڵڵا كاندیدی ژماره ١١ی لیستی ١٨٤ی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پارێزگاى دیالا به ماڵپه‌ڕى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند: له ڕێگا بووم به‌ره‌و سه‌عدیه، له‌لایه‌ن شێركۆ عه‌زیز كاندیدى لیستى فه‌تح سه‌ر به هادی عامری و هێزێكى سه‌ر به چه‌كدارنى به‌در، له ڕێگا منیان ڕاگرت و له سه‌یاره منیان دابه‌زاند و هێرشیان كرده سه‌رم، بێ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر هێرشه‌كه بۆسه‌رم، ڕاشمگه‌یاند پێیان كه من كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌م له پارێزگاى دیالا، كه‌چی ئه‌وان زیاتر هێرشیان كرده سه‌رم.''
وه‌ك ئه‌و كاندیده‌ی پارتی له دیالا گوتی، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هێرشین كردووه‌ته‌وه سه‌ری، بیست چه‌كدار ده‌بوون.




