٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردستانیان، بۆ گه‌ره‌نتیكردنی مافەکانیان دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  كوردستانیان ده‌ڵێن، بەرامبەر بە خەباتی نەپچڕاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دەدەن و دەنگدەرێکیش دەڵێ، بڕوام وایە بەھێزبوونی پارتی لە بەغدا دەرەنجامەکەی بەھێزبوونی کوردە و ده‌شڵێ، پارتی بە کردار بۆ پێکھاتەکانی کوردستان سەلماندوویەتی کە بەرگریکارێکی سەرسەختی مافە دەستوورییەکانی کوردستانه‌.

تالع مستەفا، شوفێره‌ و دانیشتووی ھەولێره‌، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کوردستان گوتی "لە رۆژی ١٢ی ئایاردا وەک گەنجێک و شوفێرێک دەنگم بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە، چونکە دڵنییام لەوەی بە سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان مافی گەلی کورد بەدەست دێت، ھەرێمی کوردستان پارێزراو دەبێت لە زەفەرپێبردنی نەیارانی کوردستان.. له‌وه‌ گرینگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتی بە ھیچ شێوەیەک سازشی لەسەر مافە رەواکانی میللەت نه‌كردوه‌.''

سەرحەد خورشید، قوتابی و دانیشتووی دەشتی ھەولێره‌ و گوتی، ''من بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە پڕۆسەی ھەڵبژاردندا دەکەم، دەنگیش بە لیستی ١٨٤ی پارتی دەدەم، لیستی كه‌ پارتییشم ھەڵبژاردن تا دەنگی پێدەم تاكوو لە رێگەی نوێنەرەکانییەوە بەرگری لە مافەکانمان بکرێت لە عێراق، زۆرێک لە ھاوپۆل و ھاوڕێ گەنجەکانیشم کە یەکەمجارە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن دەنگیان بۆ لیستی پارتییە.''

سەفین جەمال، دەرچووی زانکۆیه‌ و دانیشتووی شارۆچكه‌ی سۆرانه‌ دەڵێ "پارتی لە بە درێژاییی مێژوو خەباتی بۆ ئازادی و رزگاریی میللەت کردووە و کاروانی خەباتی پارتییش بەردەوامە بۆ بەدەستھێنانی مافەکانمان. لە رۆژی دەنگداندا دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم؛ داوایش لە گشت ھاووڵاتیان دەکەم دەنگ بە لیستی پارتی بدەن، لەبەر ئەوەی زامنی دابینکردنی مافەکانمانە.''

ھەکار عەبدولغەنی، فەرمانبەر و دانیشتووی ناحیەی قۆشتەپە ئاشکرای کرد "بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەم چونکە تاکە حیزبی نیشتیمانییە کە تێدەکۆشێت بۆ سەربەخۆییی کوردستان، بڕوام وایە بەھێزبوونی پارتی لەبەغدا دەرەنجامەکەی بەھێزبوونی کوردە؛ چونکە پارتی بە کردار بۆ پێکھاتەکانی کوردستان سەلماندوویەتی کە بەرگریکارێکی سەرسەختە لە مافە دەستوورییەکانی کوردستان، بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەم چونکە دووربینە و پەلە ناکات لە بڕیاردان، بڕوام وایە کە تەنیا لیستی ۱۸٤ دەتوانێت ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی ئێمەی کوردستانیان بە تەواوی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان. ئێمەی گەلی کورد بە خوێن قەرزاری خەباتی پارتین کە لە ھەمو قۆناغێکدا خەباتی کردووە لەپێناو مانەوەمان و گەیاندنمان بە سەربەخۆیی، بۆیە بە خوێن دەنگ دەدەین بە لیستی ۱۸٤.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار