"حەشدی شەعبی سووکایەتی بە کوردانی مووسڵ دەکات بۆ ئەوەی کارتی دەنگدان وەرنەگرن"
__2018_05_09_h20m3s27__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا ڕیگری لە کوردەکان دەکات کارتی دەنگدان وەربگرن و ئەگەر وەریشی بگرن دەبێ دەنگ بە کاندیدەکەیان بدەن.
عیمسەت ڕەجەب، لە لیدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کۆمسیۆن لە مووسڵ کارتەکانی دەنگدانی ڕەوانە نەدەکرد بۆ ئەو کوردانەی ئێستا ئاوارەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن، بۆ ئەوەی نفووزی کورد لەو پاریزگایەدا کەم بێت."
بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ گوتی: "حەشدی شەعبی ڕێگری و هەڕەشە لە کوردەکان دەکات، بۆ ئەوەی دەنگ نەدەن بە کورد و ئەگەر کارتی دەنگدانیش وەربگرن، دەبێ دەنگ بە کاندیدەکانی ئەوان بدەن."
عیمسەت ڕەجەب گوتیشی: "لە کاتی وەرگرتنی کارتی دەنگداندا حەشدی شەعبی سووکایەتی بە کوردەکان دەکەن و لە دەشتی نەینەوا ڕاپرسییان ئەنجام داوە و بە خەڵکیان گووتوە دەبێ لە هەموو ناوچەکان کاندیدەکانی حەشدی شەعبی زیاتر لە ٩٠% دەنگ بێنن."
کــــاروان بــــاعەدری




