350 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک خەرج دەکرێت

دهۆک-KDP.info- پێش چەند ڕۆژێک بارینێکی زۆر لە پارێزگای دهۆک بووە هۆی ئەوەی چەند ماڵ زیانیان بەر بکەوێت، قایمقامی دهۆکیش دەڵێت، ٣٥٠ ملیۆن دینار بۆ ئەو ماڵانە خەرج کرا و قەرەبوویان دەکەینەوە.
جەوهەر عەلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەردانی ماڵی زیانلێکەوتووانی کرد و بڕیاری دا زیالێنکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە، ئەمڕۆ ٣٥٠ ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووان خەرج دەکەین."
قایمقامی دهۆک گوتی: "بۆ زیانلێکەوتووانی نێوشار زیاتر لە ١٨٣ ملیۆن دینار ئێستا دابەش دەکرێت و ئەوەی دیکەیشی بۆ دەرەوەی شارە."
جەوهەر عەلی گوتیشی: "پێشتر هەموو کارێکی پێویست بۆ زیانلێکەوتووان هاتبووە دابینکردن و ئێستاش هەموویان قەرەبوو کرانەوە."
کـــاروان باعەدری




