٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەریم شنگالی: هێزە ئەمنییەکان ئازادن دەنگ بە چ لیستێک دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگداندا هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکاندا ڕادەگیرێ و، هێزە ئەمنییەکانیش ئازادن گوزارشت لە رای خۆیان بکەن لەوەی دەنگ بە چ لیستێک دەدەن.

لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پارێزگارەکانی هەولێ، سلێمانی و نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان عێراق تییدا ئامادە بوون، کەریم شنگالی پلانی ئەمنیی وەزارەتەکەیانی خستە ڕوو و گوتیشی، لە ڕۆژی دەنگداندا شەممە ١٢/٥/٢٠١٨، لە سەعات ٧ی بەیانییەوە تا ٧ی ئێوارە هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان ڕادەگیرێ.
راشیگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ بێلایەنانە ڕێکارەکانی پاراستنی ئەمنییەت دەگرێتە بەر و، هێزە ئەمنییەکان مامەڵەی یەکسان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکداندا دەکەن و سەقامگیریی هاووڵاتیان دەپارێزن.
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوایشی کرد لە هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانیش، بە زووترین کات بچن کارتی دەنگدانیان وەربگرنەوە و گوزارشت لەو مافەی خۆیان بکەن.
هاوکات داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد، بێلایەنانە پرۆسەی دەنگدان ڕووماڵ بکەن و ڕاستییەکان بگوازنەوە.
شەممە ١٢/٥/٢٠١٨، نزیکەی ١٦٠٠ ناوه‌ندی دەنگدان و نزیکەی ٦هەزار بنکەی دەنگدان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەنگدەران دەکەن. سبەینێ پێنجشەممەش، هێزە ئەمنییەکان ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن و دەنگ بۆ خوولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دەدەن.


 

هەواڵی پەیوەندیدار