٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوتابیان و لاوان: لیستی پارتی، لیستی بەدیهێنانی هیواكانی گەنجان و قوتابیانە

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران-KDP.info- لاوان و قوتابیانی سنووری مێرگەسۆر، دەڵێن، لیستی ژمارە 184، لیستی بەدیهێنانی هیوا و ئاواتی گەنجان و قوتابیان و خوێنی شەهیدان و سەربەخۆیی كوردستانە، بۆیە رۆژی هەڵبژاردن دەنگیان بۆ ئەو لیستەیە.

پارتی دیموكراتی كوردستان، بە لیستی ژمارە 184 بەشداریی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات و، زیاتریش بانگەشەكەی تایبەتە بە دەستكەوتی نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ كوردستان، بە تایبەتی مافی چارەی خۆنووسین و یەكلاكردنەوەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئازاد واحید، گەنجێكی مێرگەسۆرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دەنگی من و گەنجانی سنووری قەزای مێرگەسۆر، بۆ لیستی ژمارە 184ی پارتییە، چونكە تاكە لیستە كە خۆی لە لاوان و قوتابیان كردووەتە خاوەن و تاكە لیستە كە بەرگری لە خوێنی شەهیدان دەكات، بۆیە بە دڵ و بە گیان رۆژی هەڵبژاردن دەنگم بۆ پارتییه‌".

بەرەڤان منیر، كە قوتابییەكی ناوچەكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "من وەكوو قوتابییەك دەنگی خۆم دەدەمە لیستی ژمارە 184ی پارتی، چونكە لیستی بەدیهێنانی هیوا و ئاواتی قوتابیان و لاوانە، لیستی شەهیدان و سەربەخۆیی كوردستانە".

هه‌روه‌ها شەهراز سیامەند، لاوێكی دیكەی هەمان ناوچەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "لیستی پارتی، لیستی كوردایەتی و تۆماركردنی داستان و پێشمەرگە قارەمانەكانە، بۆیە وەكوو لاوێكی مێرگەسۆر دەنگی من تەنیا بۆ ئەو لیستەیە، چونكە تاكە لیستە كە مافی چینوتوێژەكانی كوردستان دابین دەكات و لە بەغدا شەڕ لەسەر مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات".

هاوكات نەوزاد حامید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "من وەك قوتابییەكی شەشی ئامادەیی، بۆ یەكەم جارە كە ئەمساڵ بتوانم دەنگ بدەم، بە خۆشحاڵییەوە دەنگ دەدەم و دەنگی خۆیشم دەدەمە پارتی، چونكە تاكە لیستە كە بەرگری لە مافی ئێمەی قوتابیان دەكات و قوتابخانە و پێداویستییەكانی خوێندن بۆ ئێمە دابین دەكات، بۆیە دەنگی من و هەموو قوتابیانی ناوچەكە، تەنیا بۆ ئەو لیستەیە".

بەهزاد شێرزادیش، لاوێكی تری ناحیەی گۆڕەتووی هەمان سنوورە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدان و ماندووبوون و قارەمانیەتیی پێشمەرگە قارەمانەكان بە فیڕۆ نەچێت و، داهاتوویەكی گەشمان هەبێت، دەنگی لاوانی مێرگەسۆر بۆ لیستی پارتییە، تاكو گەلی كوردستان لە سایەی ئەو لیستەدا بە مافە ڕەواكانی خۆی بگات".

زكری سوبحانیش گوتهی: "پارتی بە كردار سەلماندوویەتی كە خزمەتی چینوتوێژەكانی خەڵكی كوردستانی كردووە، لە داهاتوویشدا هەر پارتی دەتوانێت خزمەتی كوردستانیان بكات و لە بەغدا شەڕ لەسەر مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بكات، بۆیە هیوادارم هەموو چینوتوێژەكانی كوردستان رۆژی هەڵبژاردن روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن".

 

ڕابین شێروانی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار