٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی، لە كەلار كەرنەڤاڵێكی گەورە ساز دەدات

سەرچاوە: KDP.info

 

كەلار-KDP.info- بەرپرسی لقی 15ـی خانەقینی پارتی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ كاتژمێر 4ـی ئێوارە، بە ئامادەونی فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی، لە شاری كەلار هەردوو لقی 22ـی كەلار و لقی 15ـی خانەقین، كەرنەڤاڵێكی جەماوەریی ڕێك دەخەین بۆ پشتیوانی لە لیستی 184ـی پارتیمان".

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی 15ـی خانەقینی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ڕۆژی 9/5/2018 كاتژمێر 4ـی ئێوارە، هەردوو لقی 15ـی خانەقین و لقی 22ـی گەرمیانی پارتی، كەرنەڤاڵێكی گەورەی جەماوەری بە هاوبەشی ڕێك دەخەن بۆ پشتیوانی لە لیستی 184 و كاندیدە بەڕێزەكانی".

شێخ جەعفەر گوتیشی: "بەرپرس و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیانی پارتی دیموكراتی كردستان ئامادە دەبن، لەگەڵ جەماوەرەرێكی زۆری سنووری هەردوو لقی 15ـی خانەقین و 22ـی كەلار".

بەرپرسی لقی 15ـی پارتی لە خانەقین، ئاماژەی بەوەش دا: "فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی، ئامادەی كەرنەڤاڵە جەماوەرییەكە دەبێت و بەڕێزیان گوتاری تایبەتی دەبێت".

لەبارەی ئامادەكارییەكانی لقی 15ـی پارتی لە سنووری پارێزگای دیالە بۆ ڕۆژی 12/5 و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی عێراق، شێخ جه‌عفه‌ر گوتی: "ئێمە وەك پارتی لە تەواوی ناوچە كوردستانییەكانی سنووری پارێزگای دیالە، تەواوی ئامادەكارییەكانمان كردووە بۆ ڕۆژی 12/5 و، دڵنیایشین وەك پارتی دەنگێكی باش بەدەست دەهێنین و كورسیی پەرلەمانی دەبەینەوە، هەروەها خەڵكێكی زۆریش پێوەندیی پێوە كردووین كە لە دەرەوەی ڕێكخستنەكانی خۆمانن و ئامادەییان دەربڕیوە دەنگ بە لیستی 184 و كاندیدەكانی بدەن".

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوە دا: "هاووڵاتیانی عەرەب و كورد، دەنگ بە لیستی 184ـی پارتی دەدەن، چونكە بۆیان دەركەوت كە بە دووركەوتنەوەی پارتی لەو ناوچانە و هاتنی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكان، چۆن زوڵمیان لێ دەكرێت، بۆیە دەیانەوێت لە ڕێگەی دەنگدانیانەوە جارێكی تر ئەو ناوچانە بدرێنەوە دەستی كورد و لە نێویاندا پارتی دیموكراتی كوردستان، كە هەریەكە لە جەلەولا، سەعدییە، قەرەتەپە، مەندەلی، جەبارە، قۆرەتوو و خانەقین دەنگیان بۆ لیستی 184 دەبێت".

هێڤیار هەڵەبجەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار