زاخۆ؛ گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 184 به به‌شداریی مه‌سروور بارزانی ساز ده‌درێ

زاخۆ-KDP.info- به‌رپرسی لقی هه‌شتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌زاخۆ گوتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌لێنی بێ كرداریان پێ‌درابوو و هیچیان بۆ جێبه‌جێنه‌كردن، زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی په‌یوه‌ندی به‌لیسته‌كان كردبوو گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه زانیان ئه‌و لیستانه ته‌نیا ده‌یانه‌وێت ده‌نگ به‌و خه‌ڵكه كۆبكه‌نه‌وه ده‌شڵێ، ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 184ی به به‌شداری مه‌سروور بارزانی له‌زاخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌رپرسی لقی هه‌شتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌زاخۆ، عه‌لی ته‌ته‌ر، به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "بانگه‌شه بۆ لیستی 184ی پارتی له‌سنووری قه‌زای زاخۆ به‌رده‌وامی هه‌یه و كارێكی باش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر له‌كاتی ده‌نگدانی تووشی هه‌ڵه نه‌بێت، نزیكه‌ی 70هه‌زار كارتیشمان كۆپی كردووه و ماڵ به‌ماڵ دابه‌شمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌دروستی ده‌نگی خۆیان بده‌ن و كاری زۆر باشمان كردووه و ئه‌مڕۆش گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له‌زاخۆ سازده‌كرێت."
ته‌ته‌ر گوتیشی، "ئه‌مڕۆ سه‌عات چواری ئێواره كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه له‌یاریگای زاخۆ به‌به‌شداری مه‌سروور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت و تێیدا خه‌ڵكی زاخۆ پشتگیری خۆیان بۆ لیستی 184 دووپات ده‌كه‌نه‌وه."
به‌رپرسی لقی هه‌شتی پارتی ده‌شڵێ، "رۆژانه ئه‌ندام و به‌رپرس و لایه‌نگرانی لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی پارتی ده‌كه‌ن و هه‌ر دوێنێش 5كاندیدی لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندیان به پارتییه‌وه كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌ك كاندیدی دیكه بێنه ریزه‌كانی پارتی، جگه له‌وه‌ش ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجان په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی پارتیه‌وه ده‌كه‌ن، چونكه زۆر به‌ڵێنیان پێ‌درابوو هیچیان بۆ نه‌كرا بۆیه وازیان له‌ولیستانه هێناوه، چونكه زانیویانه ئه‌و لیستانه ده‌یانه‌وێت ته‌نیا ده‌نگ به‌ئه‌وانه كۆبكه‌نه‌وه، بۆیه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و لیستانه‌وه كردبوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو پارتی و ئه‌وه‌ی باسیش له‌وه ده‌كات پارتی فشاری لێیان كردووه به‌هیچ جۆرێك ڕاست نییه و دووره له‌ڕاستیه‌وه."
بڵند ئیبراهیم




