لێدوانی پارێزگارى هه‌ولێر له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كه‌ى رابوون مه‌عرووف
هه‌ولێر-KDP.info- له لێدوانێكدا پێوه‌ست به هێرشكردنه سه‌ر ڕابوون مه‌عرووف، پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕای ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ى كرده‌ی توندوتیژى و به‌ده‌ر له یاسا و رێساكانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات، داوایش ده‌كات، ڕابوون داواى یاسایى تۆمار بكات و ''بۆ وه‌رگرتنى رێكاره پێویسته‌كان و به‌سزاگه‌یاندنى تۆمه‌تباران و ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌م كاره قێزه‌وه‌نه‌دا هه‌بووه.''
ده‌قی لێدوانی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به‌و راگه‌یه‌نراوه‌ى تۆره كۆمه‌لایه‌تییه‌كانى به‌رێز رابوون مه‌عروف ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و كاندیدى لیستى نه‌وه‌ى نوێ بۆ هه‌لبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، كه دوێنێ ئێواره بلاوى كردۆته‌وه، ئێمه به‌توندى ئیدانه‌ى هه‌ر كارێكى توندوتیژى و به‌ده‌ر له‌یاساو رێساكانى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن ده‌كه‌ین و جه‌خت له رێزگرتن له به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و ئازادى راده‌ربرین و دیموكراسى ده‌كه‌ینه‌وه .
وێراى جه‌ختكردنه‌وه‌شمان له راسپاردنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه له‌و كه‌یسه، داوا له‌به‌رێزیان ده‌كه‌ین داواى یاسایى و ئوسولى تۆماربكه‌ن تا یاسا‌و پۆلیس به‌شێوه‌ى ئوسولى ده‌ستكراوه بن بۆ وه‌رگرتنى رێكاره پێویسته‌كان و به‌سزاگه‌یاندنى تۆمه‌تباران و ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌م كاره قێزه‌وه‌نه‌دا هه‌بووه .
دووپاتى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه كه‌هه‌ولێرى پایته‌خت ماڵ و نه‌واى ئارامى هه‌مووانه و كه‌شى ئارام و یه‌كسان بۆ هه‌موو قه‌واره‌و لیستێكى هه‌لبژاردن فه‌راهه‌مكراوه بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن له چوارچێوه‌ى یاسا‌و رێساكانى كۆمسیۆنى هه‌لبژاردن و رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش نادرێت له ده‌ره‌وه‌ى یاسا‌و به‌ده‌ر له به‌هاكانى ئازادى و پێكه‌وه‌ژیان و گیانى دیموكراسییه‌ت ره‌فتار بكات .




