٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بانگه‌وازێكی بەپه‌له‌ له‌ ده‌زگای بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شنگال

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- به‌ هۆی لافاو بارودۆخی ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شنگال له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌ و دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم بانگەوازەی بۆ بەهاناچوونیانەوە ڕاگەیاند:

به‌ هۆی بارانبارینێكی زۆر له‌سه‌ر چیای شنگال به‌شێكی زۆری ئاواره‌ ئێزدییه‌كانی نیشته‌جێی سه‌ر چیای شنگال (سه‌رده‌شت) زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌، به‌سه‌دان خێزان ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ناوماڵیان له‌ده‌ست داوه‌. به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه‌ ژیانیان به ‌سه‌ختی تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونیان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و کونسوڵگه‌رییه‌كان ده‌كات به‌ هانای خوشك و برا ئێزدییه‌كانی سه‌ر چیای شنگاله‌وه‌ بچن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماده‌كاریی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌ ڕووی لۆجستیكی و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوواندا بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخیان له‌مه‌ زیاتر خراپتر نه‌بێت.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی

٨/٥/٢٠١٨

هەواڵی پەیوەندیدار