٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەیەکی دیکەی لایەنگرانی هاوپەیمانی پێوەندییان بە پارتییەوە کرد

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک ڕایگەیاند، ژمارەیەک کادر و لایەنگری نێو هاوپەیمانی ڕێزەکانی ئەوانیان بەجێ هێشت و هاتنە نێو ڕێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

مەسعوود سەرنی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "ژمارەیەک کادر و لایەنگری نێو هاوپەیمانی لە دهۆکەوە ڕێزەکانی ئەو هاوپەیمانییەیان بەجێ هێشت و گەڕانەوە نێو ڕێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە لایەن سەربەست تروانشی، بەرپرسی لقی یەکی پارتی پێشوازییان لێ کرا."

مەسعوود سەرنی دەڵێ: "گەنجەکان پێوەندییان بە پارتی کرد، چونکە وەک خۆیان گوتیان کە باوەڕی تەواویان بە بەرنامەکانی پارتی هەیە."

هەر ئەمڕۆش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کاندیدێکی هاوپەیمانی لە ناوچەی ئامێدی دەستی لەو هاوپەیمانییە کشاندەوە و گەڕایەوە نێو ڕێزی پارتی.

کــــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار