"نزیکەی ٩٠%ی خەڵکی دهۆک کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە"
__2018_05_08_h16m2s56__ER.jpg)
دهۆك -KDP.info- به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی لقی یه‌كی پارتی له دهۆك گوتی، دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستیان پێ كرد بۆ هاندانی خه‌ڵك، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 90%ی خه‌ڵكی دهۆك كارتی خۆیان وه‌رگرتووەتەوە و له‌م دوو ڕۆژه‌ی ماویشە ڕێژه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان 90% تێپەڕ ده‌كات.
به پێی بڕیاری كۆمسیۆن هه‌ركه‌سێك پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری ئه‌نجام دابێت، پێویسته كارتی نوێی ده‌نگدانی لا بێت بۆ ڕۆژی ده‌نگدان، به‌ڵام به هۆی خاو به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كەوە ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك كارتی خۆیان وه‌رنه‌گرتبووهوە.
خالید ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی لقی یه‌كی پارتی له دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ماوه‌ی ڕابردوودا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان به خاوی به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ست پێ كرد و خه‌ڵكمان هان دا ڕێژه‌كه زۆر به‌رز بووەته‌وه و ئێستا نیزیكه‌ی 90%ی خه‌ڵكی دهۆك كارتی ده‌نگدانی خۆیان وه‌رگرتووەته‌وه و دابه‌شكردنی كارته‌كانیش به‌رده‌وامه."
خالید ئه‌حمه‌د گوتیشی: "درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان له‌سه‌ر داوای ئێمه سێ ڕۆژ درێژ كرایەوه، بۆیه له‌و دوو ڕۆژه‌دا ڕێژه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان ده‌گاته زیاتر له90%، چونكه خه‌ڵكێك له هه‌رێمی كوردستان نییه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، بۆیه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر باشه."
بڵند ئیبراهیم




