"خەرجی کرێی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەردەوام دەبێ"

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێ کە لەسەر راسپاردەى سەرۆكى حكوومەتى هەرێمی کوردستان خەرجی کرێی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەردەوام دەبێ.
وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێ کە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوێنێ دوو شەممە ٧/٥/٢٠١٨، رێباز حەملان، وەزیرى دارایى و ئابوورى حكوومەتى هەرێم رەزامەندى نیشاندا لەسەر بەردەوامیدان بە خەرجكردنى كرێى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا، لە چوارچێوەى رێنمایى دارایى ژمارە ٣٨، بە گوێرەى لیستەكانى لیژنەى تایبەتمەند و بە رەچاوكردنى دۆخى دارایى هەرێم.




