٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگەكانی ئەیلوول و گوڵان: دوێنێ بە خوێن و ئەمڕۆش بە دەنگ بەرگری لە کوردستان دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پێشمەرگەكانی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی ژمارە 184 دووپات دەكەنەوە و دەڵێن، بۆ ئەوەی ڕۆژەكانی خەبات و بەرخۆدانی ئێمە بەفیڕۆ نەچێت، دوێنێ بە خوێن و ئەمڕۆ بە دەنگ بەرگری لە كوردستان دەكەین.

 

عەبدوڵڵا عوسمان، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوێنێ بە خوێن، ئەمڕۆ بە دەنگ بەرگری لە كوردستان دەكەین، پێویستە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان، بەتایبەتی پێشمەرگەكانی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بەشداریی هەڵبژاردن بكەن و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی ئەو حزبە بدەن، چونكە تاكە لیستە كە مافەكانی ئێمە بپارێزێت و دەستكەوتی زیاتریش بۆ خەڵكی كوردستان بەدەست بهێنێت."

 

سلێمان شاكر، پێشمەرگەیەكی دیكە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕوونی كردەوە: "نابێ گەلی كورد خوێنی شەهیدان و خەبات و ماندووبوونی ئێمە لەبیر بكات، بۆ ئەوەش دەبێ گەلی كورد ڕۆژی 12ی 5 ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگی خۆیان بە پارتی بدەن، چونكە ئەگەر ئەو لیستە نەبێت كوردستانیش نابێت، چونكە تاكە لیستە كە بەرگری لە كوردستان دەكات."

عیسا شەریف، پێشمەرگەیەكی شۆڕشی گوڵانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد: "لیستی ژمارە 184، لیستی شەهیدان و پەككەوتە و پێشمەرگەكانی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانە، تاكە لیستە كە بەرگری لە مافی گەلی كورد دەكات، بۆیە ئەگەر ئێمە بمانەوێت خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ نەچێت دەبێ دەنگ بە لیستی پارتی بدەین، چونكە تاكە لیستە كە بەرگری لە خوێنی شەهیدان دەكات و كار بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان دەكات."

حەسەن فریا، كە ئەویش پێشمەرگەیەكی كۆنە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دركاند: "لەسەر ملی پێشمەرگەكانی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان ئەو دەستكەوتانەی ئەمڕۆ بەدەست هاتوونە، بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و دەستكەوتی زیاتر دەبێ دەنگ بە لیستی پارتی بدەین، بۆ ئەوەی لە بەغدا بەرگری لە دەستكەوتەكان و مافی ئێمە بكات".

 

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار