نێچیرڤان بارزانی رۆژی ههڵبژاردنی ههرێمی كوردستانی دیاریكرد
هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دیاری کرد.
سهرچاوهیهك له ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی 30-9-2018ـی بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکرد.
هەرچەندە پێشتر بڕیار بوو لە رۆژی 1-11-2017 دا پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی هەشت مانگ، هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دوا خرا.
هاوکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 12-5-2018 لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کێبڕکێیەکی تووندیش لەنێو لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی هەیە.
سەرچاوە/ ڕووداو




