سێ کاندیدی لیستی هاوپەیمانی و یەکێکی یەکێتی، پاشەکشەیان کرد

دهۆک-KDP.info- چوار کاندیدی لیستە جیاوازەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک پاشەکشەیان لە کاندیدبوونیان ڕەوانەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە.
کارگێڕی لقی پارتی لە ئامێدی عەونی ئەرتیسی، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''ئەمڕۆ سێ کاندیدی لیستی هاوپەیمانی و یەکێکی لیستی یەکێتیی نشتیمانی، کشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند."
کاندیدە دەستلەکارکێشاوەکانی لیستی هاوپەیمانی بریتین لە (مەهدی شەمدین، عیسمەت ئەردەنی، بەختیار بەرگارەی) و ئەوەی یەکێتییش (خالد عەلی)ـیە.
وەک کارگێڕی لقی پارتی لە ئامێدی باسی کرد، بڕیار وایە سەعات ١٢ نێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، کشانەوەیان لە هەڵبژاردنەکان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی ڕوون بکەنەوە.
کــــاروان بـــــاعەدری




