٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاندیدانی پارتی لە سلێمانی: جێبەجێكاری ئەو بەرنامە نیشتیمانی و نەتەوەیەی پارتی دەبین

سەرچاوە: KDP.info

 

سلێمانی-KDP.info- كاندیدانی لیستی ١٨٤ی پارتی لە پارێزگای سلێمانی، رایدەگەیێنن، لە دوای دەرچوونیان، كار بۆ دەستەبەری مووچە و شاییستە داراییەكانی هاووڵاتیانی هەرێم دەكەن، هاوكات جەختیش لەوە دەكەوەنەوە كە، كار بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی راگوێزراوان و كیماباران بكەن.

عومەر خدر، كاندیدی ژمارە ٣ی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە كارنامە و هەوڵەكانیان لە دوای دەرچوونیان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتی: "پارتی كارنامە و پڕۆژەی تایبەتی خۆی لە رووی نیشتیمانی و نەتەوەییەوە هەیە، جێبەجێكاری ئەو بەرنامەیە دەبین بە گشتی، بە تایبەتیش كە من لە سنووری دەڤەری راپەڕین و پشدەر و بیتوێنم، كار لەسەر كردنەوەی مەرزی كێلێ بە ڕەسمی دەكەین، هاوكات، كار بۆ قەرەبووكردنەوەی راگوێزراوان و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دەڤەری پشدەر و جافایەتی و خۆشناوەتی دەكەم."

دڵدار ساڵح، كاندیدی ژمارە 15ـی لیستی 184 پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "من پڕۆژەیەكم بۆ كەركووك هەیە، هاوشێوەی ئەو ڕێككەوتنەی نێوان ئیسڕائیل و لوبنان كە كۆتایی بە شەڕ و پێكدادان لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا هێنا و هێزی ئاشتیپارێز هاتە نێوانیانەوە، دەمەوێت لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەیشەوە، كە دەیدەمە سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان، تا جێبەجێكردنی ماددەی 140 هێزێكی ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتی بێتە سنوورەكە".

جەمیلە ‌سەید عەبدولڕەحمان، كاندیدی ژمارە 19، ڕاگەیاند:" ئێمە هەوڵی جیددی دەدەین بۆ ئەوەی مووچە و شاییستە داراییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هاوشێوەی سوپای عێراقی لێ بكرێت، كە دەستووری عێراق دیاری كردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی بەغدا زەوتیان كردووە، هەروەها هەوڵی جیددی دەدەم بۆ قەرەبووكردنەوەی ماددی و مەعنەویی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان".

حەسەن سەرتیپ محەممەد، كاندیدی ژمارە 22 ئاماژە دەدات: "من نوێنەری خەڵكی گەرمیانییەكانم و پڕۆژەی تایبەتم هەیە بۆ ماددەی 140، بەڵێنیش دەدەم ئەگەر دەنگی پێویستم بەدەست هێنا بۆ پەرلەمان، ئەوا دەبمە پارێزەری مافەكانی خەڵكی كوردستان بە گشتی و گەرمیانییەكان بە تایبەتی".

 

خێڵان به‌ختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار