٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەرزشوانان: پارتی هەوڵی داوە مافی وەرزشوانان دەستەبەر بكات، بۆیە دەنگی پێ دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران-KDP.info- وەرزشوان و وەرزشدۆستان دەڵێن، پارتی زۆر خزمەتی وەرزشوانانی كردووە و بە هەزاران یاریگای چیمەنی دەستكردی لە شار و گوندەكانی كوردستان دروست كردووە و، پێداویستیی وەرزشیی بەسەر وەرزشواناندا دابەش كردووە و هەموو كاتێك پشتیوانی وەرزشوانان بووە، بۆیە ده‌نگ به‌ كاندیدەكانی دەدەن.

بارز بەیار، كە یاریزانی تۆپی پێیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "داوا لە هەموو وەرزشوانان و وەرزشدۆستان دەكەم، دەنگ بە لیستی 184 بدەن، چونكە لیستی پارتی، لیستی سەربەرزی شەهیدان و داستانی پردێ و سحێلا و لەناوبردنی داعشە، لیستی وەرزشوانانە، بۆیە هیوادارم لە رۆژی دەنگداندا، دەنگیان بۆ لیستی پارتی بێت".

مەیان داوود، یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان لە سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر، دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دەدەین، چونكە تاكە لیستە كە بە درێژایی مێژوو خزمەتی وەرزشوانانی كردووە و پێداویستیی وەرزشوانانی دابین كردووە، بۆیە رۆژی هەڵبژاردن دەنگی من و وەرزشوانانی سۆران، بۆ لیستی پارتییە".

كارزان فەهمی، یاریزانێكی دیكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە سۆران كاتی خۆی یەك یاریگایش نەبوو، ئێستا لە هەر گەڕەكێكدا یاریگایەك هەیە، ئەمەیش ئەوە دەگەیێنێت كە پارتی خزمەتێكی زۆری وەرزشوانانی كردووە و بە سەدان یاریگا و شوێنی یاریی جۆراوجۆری دروست كردووە، ئێمەیش بە لە بەرچاوگرتنی خزمەتی پارتی بە وەرزشوانان، دەنگ بەو لیستە دەدەین، چونكە بە سەركەوتنی ئەو لیستە، مافەكانمان دابین دەكرێن و زیاتر بە حەز و ئارەزووەكانمان دەگەین".

شاهین مزگین، یاریزان و وەرزشدۆست، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "ئەگەر وەرشوانان بیانەوێت وەرزشی كوردستان زیاتر پێش بكەوێت و زیاتر گرینگی بەو بوارە بدرێتت، دەبێ دەنگ بە لیستی پارتی و كاندیدەكانی پارتی بدەن، چونكە تاكە حزبە كە گرینگی بە وەرزش دەدات، بۆیە من دەنگ بە پارتی دەدەم، لەبەر ئەوەی پارتی هەموو كاتێك هەوڵی داوە مافی وەرزشوانان دەستەبەر بكات".

 

ڕابین شێروانی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار