دهۆک..وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان بۆ 3 ڕۆژى دی درێژ كرایه‌وه
__2018_05_07_h20m5s24__HK.jpg)
دهۆك-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانى عێراق لە پارێزگای دهۆك دەڵێ، له‌سه‌ر بڕیارى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ماوه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ئه‌لیكترۆنى ده‌نگدان بۆ 3 ڕۆژى تر درێژ كرایه‌وه .
بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانى عێراق لە پارێزگای دهۆك، سەگڤان حه‌سه‌ن دێرەشی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌رچه‌نده بڕیار بوو ئه‌مڕۆ 7ى 5 دواواده بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ئه‌لیكترۆنیى ده‌نگدان له لایه‌ن هاووڵاتیانەوە، به‌ڵام به‌پێى بڕیارى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقەوە بڕیار درا ئه‌و ماوه‌یه سێ ڕۆژى تر درێژ بكرێته‌وه و تا ڕۆژى 10ی مانگ دواواده ده‌بێت."
سه‌گڤان حه‌سه‌ن دەڵێت: "داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ى تاوه‌كو ئێستا كارتى ده‌نگدانى خۆیان وه‌رنه‌گرتووەته‌وه له ماوه‌ى سێ ڕۆژى داهاتوودا سه‌ردانى بنكه‌ى دابه‌شكردنى كارته‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارته‌كانیان، چونكه ماوه‌ى ده‌وامیشمان درێژ كردووەته‌وه بۆ 10ى شه‌و، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رزترین ڕێژه‌ى كارت دابه‌ش بكه‌ین ".
سه‌گڤان حه‌سه‌ن، په‌یامێكى بۆ ده‌نگده‌رانى نوێش هه‌بوو، گوتی: "ئه‌وانه‌ى ڕێکەوتی له‌دایكبوونیان ساڵانى 1997 و 1998 و 1999 و 2000ـە، پێویسته ئه‌وانیش سه‌ردانى بنكه‌كانى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان بكه‌ن، چونكه ئه‌وان كارتى ده‌نگدانیان نییه و، پێشتر به‌شدارییان نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى كارتى خۆیان وه‌ربگرن ".
ڕۆژى 12-5-2018 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ خولی چوارەم به‌ڕێوه ده‌چێت و، نیزیكەی حەوت هەزار كەس لە 88 حزب و هاوپەیمانی خۆیان كاندید كردووە بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسیی پەرلەمان.
نه‌شوان به‌رزنجى




