فازڵ میرانی: پیلانگێڕان بۆیان نه‌چووه سه‌ر، وه‌ك كه‌ركووك هه‌رێمی كوردستانیش ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن

سلێمانی-KDP.info- وێڕای نیگه‌رانییه‌كه‌ی له ناچاربوون له ڕاگه‌یاندنی واقیعی ڕاده‌ستكردنی كه‌ركووك، خورماتوو و داقووق، به هۆی پڕۆپاگنده چه‌واشه‌كارییه‌كانه‌وه كه به‌رانبه‌ر به پارتی ده‌كرێن، فازڵ میرانی ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه خه‌یاڵیان خاوه خه‌ت به‌سه‌ر پارتیدا بێنن كه پیلانیان هه‌بوو هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ئه‌و ناوچانه ته‌سلیم به عێراق بكه‌ن. گوتیشی ''دیپلۆماسیه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت نێچیرڤان بارزانی، هاوسه‌نگیی هێزی گۆڕی.''
له میانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن له شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتارێكی دا و تیشكی خسته سه‌ر رووداوه‌كان 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و گوتی: "دیپلۆماسیه‌تی پارتی توانی پیلانه‌كانی ناحه‌زان پووچه‌ڵ بكاته‌وه، ده‌توانرا له شاری كه‌ركووك به‌رگری بكرێت؛ خه‌ڵكیش راستییه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ده‌زانن و ناشاردرێنه‌وه."
میرانی به نیگه‌رانییه‌وه خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری هێنایه به‌ر باسه‌وه، كه به هۆیه‌وه خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌گه‌لی دیكه، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر خرانه به‌ر حوكمی پۆستاڵی حه‌شد و سوپای عێراق و گوتی، ''چونكه زۆر هێرش ده‌كرێته سه‌ر پارتی و به ناڕه‌وا تۆمه‌تبار ده‌كرێ، ناچارمان ده‌كه‌ن ئه‌و ڕاستیانه بخه‌ینه ڕوو كه ئێمه پێمان خۆش نییه؛ به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن و ڕووداوێكی هێنده له‌مێژ نییه تا له بیر بكرێ. ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌بایه، حكوومه‌تی عێراق هه‌رگیز نه‌یده‌توانی كه‌ركووك بێته ناو كه‌ركووكه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق نه هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ی هی ئه‌وه نه‌بوون شه‌ڕی پێشمه‌رگه بكه‌ن. ئه‌و دنگۆ و پاساوانه بێ‌مانا بوون كه ده‌یانگوت، له‌شكرێكی زۆری وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی به‌رێوه‌یه، ٤ هه‌زار تانك ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕی پێشمه‌رگه، ئاخر نه عێراق چوار هه‌زار تانكی هه‌یه و، نه ئه‌و قسه‌یه‌ش كه تانكه‌كان ناشكێندرێن ڕاست ده‌رچوو. پێشمه‌رگه‌ی ئێمه له پردێ و سحێلا سه‌لماندی كه هه‌ر به‌و چه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دابووی به حه‌شد و ئێمه كڕیبوومانه‌وه، تانكه‌كانیانمان شكاند، له‌شكره‌كه‌شمان شكاند. راستییه‌كه‌ی ده‌كرا ئه‌و به‌رگرییه له كه‌ركووكیش بكرێ.''
له‌باره‌ی كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستی عێراق و نێوده‌وڵێتییشه‌وه فازڵ میرانی ده‌ڵێ، ''عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ده‌بوو درێژه به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بدا و دۆخی نێوخۆی ئاڵۆزتر ده‌بوو، هه‌ڵبه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییش نه‌ده‌بوو له به‌رانبه‌ر هێرش و داگیركاریی حه‌شد ته‌ماشاكار بێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستایش دڵنایی ده‌ده‌م، كه ئه‌گه‌ر ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بایه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش ڕووی دابا، نه‌یانده‌توانی شه‌ش مانگ درێژه به شه‌ڕ بده‌ن و ئێستا ئێمه له دۆخێكی دیكه‌دا ده‌بووین.''
ده‌رباره‌ی لایه‌نه نێوخۆییه‌كانیش بۆ هه‌وڵی شكستبردوویان بۆ په‌راوێزخستنی پارتی، میرانی گوتی، ''حكوومه‌تی عێراق ئیراده‌ی ئه‌حزابه‌كانی كوردستانی تاقی كرده‌وه، تا بزانێ كێ خۆی ڕاده‌ست به به‌غدا ده‌كاته‌وه و كێیش به‌رگری ده‌كات؛ به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ پارتی. ئه‌مه تازه نییه و مێژووه، حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا له ساڵی ٦٢، ٦٤، ٦٦ و ٧٠ دانوستانیان له‌گه‌ڵ بارزانی كردووه، ئینجا له ساڵی ٩١، من و وه‌فدێكی یه‌كێتی چووین بۆ دانوستان بۆ به‌غدا، پاش ئێمه‌س وه‌فدێكی دیكه چوون، به‌ڵئم دواجار به‌غدا گوتی ئێوه بڕۆن و با مه‌سعوود بارزانی بێ دانوستان، چونكه ئه‌و ته‌ره‌فه له‌گه‌ڵ ئێمه. سه‌نگی پارتی تاقیكراوه‌یه و بۆ ئێمه نوێ نییه، به‌ڵام به لای ئه‌وانه‌وه كه خه‌یاڵیان ده‌كرد، بۆ له‌مه‌ودوا ده‌چن خه‌تێك به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌هێنن و گوایه ده‌چن دانوستان ده‌كه‌ن، دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تێك كه مێژووی ده‌زانێ، به‌ڵام به دیپلۆماسیه‌تی نێچیرڤان بارزانی، ئه‌و پیلانه گڵاوه له گۆڕ نرا كه ده‌یانه‌ویست له‌سه‌ر حیسابی مه‌فه‌كنی خه‌ڵكی كوردستان و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به جێبه‌جێی بكه‌ن، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی لای عێراقییه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش به ده‌ست هێنایه‌وه، نه‌یهێشت ئه‌و پیلانه سه‌ر بگرێ تا ئه‌وان بچن دانوستانێك بكه‌ن كه ڕاده‌ستكردنی كوردستانیش وه‌ك راده‌ستكردنی كه‌ركووك و خورماتوو و داقووق ئاسانه و سه‌ربگرێ.''
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی جه‌ختی كرده‌وه، ''ئێمه شه‌ڕمان ته‌فزیل كرد له‌سه‌ر ته‌سلیمبوونه‌وه و، دانوستاندنمان ته‌فزیل كرد له‌سه‌ر شه‌ڕ؛ به‌مه‌ش هاوسه‌نگییه‌كان گۆڕان. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یڵێین واقیعه و حه‌ز ده‌كه‌ین یه‌كێك بێت و بڵێ وانییه. ئێمه حازرین بۆ دبه‌یت و موناقه‌شه‌یه‌ك.
ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018ی عێراق فازڵ میرانی گوتی: "كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ مالیكی و عه‌بادی و عه‌للاوی و جه‌عفه‌ری نییه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قلییه‌ته‌یه كه هێشتا كورد قبووڵ ناكات. پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌هێزه‌وه به‌شداری ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر پارتی به‌هێز بێت كوردستانیش به‌هێز ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته دوای پێنج رۆژی دیكه كه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێستا بپارێزین، پارتییه‌كان و دۆسته‌كانمان گله‌یی و گازه‌نده‌كانیان به‌لاوه بنێن و به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئێمه‌ی پارتی واین و له ئایینده‌ش وا ده‌بین و پێویسته له ناوخۆماندا غه‌فوور و ره‌حیم بین و، به‌رامبه‌ر نه‌یارانی ده‌ره‌وه‌ش به‌ھێزه‌وه رابوه‌ستین".





